کۆچی نایاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ئەورووپا کەمیکردووە

K24 – هەولێر:
بەراورد بە ساڵانی رابردوو کۆچ بە شێوەی نایاسایی بۆ ئەورووپا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و بەشیکی زۆر لەوانەی کە رۆیشتوون گەڕاونەتەوە، بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ لە نێوان ساڵانی 2023 و 2024 زیاتر لە حەوت هەزار و 950 خێزان و گەنج گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و هاوکاریشیان دراوەتێ.
مەهدی ساڵح، خاوەنکار، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، زۆر جار هەلی ئەوەم بۆ ڕەخساوە بچم بۆ ئەورووپا، بەڵام من نەچوومە و شارەکەی خۆمم پێ باشتر بووە، لێرە کاری خۆمم هەیە، هەر ئێرەم پێ باشترە.
چوون بۆ ئەورووپا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بە رێگای نایاسایی کەمیکردووە، لە بەرامبەردا کۆچی پێچەوانە لە ئەورووپاوە بۆ هەڕێمی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بووندایە، تەنیا لە نێوان ساڵانی 2023 و 2024 لە رێگای حکوومەت و ڕێکخراوەکانەوە زیاتر لە حەوت هەزار و 940 خێزان و گەنج گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە نەبەز نەوزاد، پسپۆری ئابووری بە کوردستان24ـی گوت: هەرێمی کوردستان دەرفەتی کاری باشی تێدایە بۆ گەنج و دەتوانن پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن.