بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: کاتێ تیشکی خۆر بە ستوونی لە زەوی دەدات خۆتان نەدەنە بەر تیشکەکە و ئەگەریش زۆر پێویست نەبێت لەو کاتانەدا لە ماڵ دەرنەچن.

پێنجشەممە (20ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە سەرنجدان بەوەی کە ناوچەکە بەر شەپۆلی پلەی گەرمی بەرز بووەتەوە کە ڕەنگە لە 50 پلەی سیلیزی زیاتر بێت، کە کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان دەبێت، بۆیە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن:

1- لە ماڵ دەرنەچن و بەتایبەتی بەر تیشکی خۆر یان کەشوهەوای گەرم بە تایبەت لە گەرمترین کاتەکاندا کە لە نێوان کاتژمێر 10ـی بەیانی تا 4ـی ئێوارەیە، مەگەر زۆر پێویست بێت.

2- ئەگەر پێویست بوو لە گەرمترین کاتەکاندا بچیتە دەرەوەی ماڵ، پێویستە جلوبەرگی تەنک و ڕەنگ کاڵ لەگەڵ کڵاوێکی لێواری پان لەبەر بکەیت، یان چەتری خۆر لەگەڵ خۆتدا هەڵبگریت و چاویلکەی خۆر لەچاو بکەیت.

3- پێویستە دوور بکەونەوە لە پیاسەکردن لەبەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر.

4- لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا مەلە مەکەن، هاوکات هیچ چالاکییەکی وەرزشی ئەنجام مەدەن.

5- ⁠خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر.

Fly Erbil Advertisment