عێراقییەکان لە وڵاتانی ئەورووپا مافی پەنابەریی وەرناگرن

فڕۆکەخانەی بەغدا
فڕۆکەخانەی بەغدا

ئێستا عێراقییەکان لە وڵاتانی ئەورووپا مافی پەنابەرێتی بە ئەستەم وەردەگرن، بۆ ئەوەش ڕێککەوتنێک لەنێوان عێراق و ئەورووپا کراوە ، بەشێوەیەک ئەو پەنابەرە عێراقییانەی کە مافی پەنابەرێتیان ڕەت دەکرێتەوە، عێراق وەریان بگرێتەوە.

لەدوای داخستنی هەموو دەرگاکانی ژیان بەروویدا لەوڵاتی سوید، گەراوەتە بەغدا و دەرگایەکی نوێ بەرووی ژیاندا دەکاتەوە.

عەلی، یەکێکە لەو پەنابەرە عێراقیانەی بەزۆر لەوڵاتی سویدەوە دیپۆرتی عیراق کراوەتەوە، لەنێو دوکانەکەیدا و بەدەم قژ چاکردنەوە، قسەوباسێک دەرباری ڕێگەی هات و نەهاتی کۆچکردن و چۆنێتی گەڕانەوەی بۆ عێراق دەکەین.

عەلی دەڵێت، لەدوای 3 ساڵ مانەوە لە سوید و ڕەتکردنەوەی مافی كاركردن و پەنابەرێتی، دواجار لەنێوان بژاردەی ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ وڵاتەکەم یاخود وەکو کەسێکی بێناسنامە وەک تاوانبار لەئەورووپا بناسرێم، بەناچاریی بژاردەی یەکەمم هەڵبژارد.

موخلس  هاووڵاتییەکی دیکەی دیپۆرتکراوبوو، بۆ کوردستان24 گێڕایەوە و گوتی، چاوپێکەوتنیان پێمکرد و گوتیان دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ عێراق و برێک پارەت دەدەینێ، ئەگەر لەماوەی مانگێکدا قبوڵی نەکەیت، ئەوا کەیسەکەت دەدینە پۆلیس و وەکو تاوانبار لەهەموو ئەورووپا دەناسرێیت، دواتر بەناچاریی دەبێت بگەڕێتەوە بۆ عیراق”، دەشڵێت، بەناچاریی ئێمەیان گەڕاندەوە بۆ عێراق و پێشتر لەوڵاتی سوید پەنابەربووین

حکومەتی عیراق ڕێککەوتنێکی ژێر بەژێر لەگەڵ ژمارەیەک لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامداوە بۆ گەرانەوەی پەنابەرە عیراقییەکان، لەسەرەتای ئەم مانگەشدا ژمارەیەک پەنابەری عیراقی لە ئەڵمانیەوە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرانەوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانیشیان تێدابووە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە ئەو کەسانەن ئەڵمانیا ڕەتیکردەوەتەو مافی پەنابەریان پێبدات

عومەر ناسر چالاکوانی بواری مافی مرۆڤە و بۆ کوردستان24 گوتی، هەر ڕێککەوتنێک کرابێت بۆ گەڕانەوەی پەنابەران لەنێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، دەبێت حکومەتی عێراق ئاشکرایبکات، بۆئەوەی ڕوونبێتەوە ئاخۆ هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان عیێراق و ئەڵمانیا یان سوید یاخود وڵاتانی دیکە هەیە بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران”

ڕێککەوتنێک هەیە لەنێوان عیراق و وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەرانەوەی پەنابەران بەڵام ڕانەگەیەندراوە

ساڵی 2013 پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای ڕێککەوتنی “هاوبەشی هاوکاری” لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و عیراق دا، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش دەبێت عێراق ئەو پەنابەرانەی خۆی لەوڵاتانی ئەورووپا وەربگرێتەوە کەمافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە ئەگەرنا سزا دەدرێت. 

Fly Erbil Advertisment