زوبێر مایی: چوونی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ورووپا خۆكوشتنه
سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی فەرەنسی – کوردی ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاگه‌داری بارودۆخی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانن، بۆیه ئاماده نین كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی كوردستان به ئاسانی وه‌ربگرن؛ ده‌شڵێت، ئه‌ورووپا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووریی و سیاسیی بووه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2024، زوبێر مایی، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی فەرەنسی – کوردی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌ورووپا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووریی و سیاسیی بووه‌ته‌وه، بۆیه بارودۆخی وڵاتانی ئه‌م كیشوه‌ره بۆ په‌نابه‌ران له‌بار نییه.
زوبێر مایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكرانیا به گران له‌سه‌ر ئه‌ورووپا وه‌ستاوه، هاوكات سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ورووپا شڵه‌ژاوه نه‌خاسمه دوای هاتنه‌پێشه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان، كه له بنه‌ڕه‌تدا دژی كۆچی په‌نابه‌رانن.
سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی فەرەنسی – کوردی باسی له‌وه‌ش كرد، چوونی كۆچبه‌ران له‌مه‌ودوا جۆرێكه له خۆكوشتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ.
ناوبراو گوتیشی، كوردستان قۆناغی گه‌وره‌ی بڕیوه و له ڕه‌وشێكدایه كه هاووڵاتیی توانای كاركردن و به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار و خوێندن و خۆگونجاندنی هه‌یه.
ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەر و شوێنن.
چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێک هات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکات، هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هاتبوو، ئامانج لە ناردنی ئەم تیمە بۆ ئیتاڵیا بۆ هەماهەنگییە لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە، تا پەیوەندیی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیاوە بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانییان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانن.