ترەمپ: هیچ هێزێکی ئەمەریکا نانێرم بۆ ئۆکرانیا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدای ئایندەی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدای ئایندەی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا

دۆناڵد ترمپ، کاندیدای ئایندەی ئەمەریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمساڵ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەربکەوێت، هێزەکانی ئەمەریکا نانێرێت بۆ ئۆکرانیا.

ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی All-In Podcast لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا دەتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات، سەربازە ئەمەریکییەکان بۆ ئۆکرانیا نەنێردرێن گوتی، "بەڵێ، گرەنتی ئەوە دەکەم کە ئەو کارە ناکە".

ترەمپ پێیوایە گفتوگۆکان سەبارەت بە پەیوەستبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆدا بوونەتە هۆی دروستبوونی ململانێ لەگەڵ ڕووسیا. هەروەها دەڵێت، "ماوەی 20 ساڵە گوێم لێبووە ئەگەر ئۆکرانیا بچێتە ناو ناتۆ، ئەمە دەبێتە کێشەیەکی ڕاستەقینە بۆ ڕووسیا، ماوەیەکی زۆرە ئەو قسەیە دەبیستم و باوەڕم وایە کە شەڕەکە هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەستیپێکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، جۆو بایدن "زۆر شتی گوتووە و ڕاست نەبوون"، لەنێویاندا سەبارەت بە پەیوەندیکردنی ئۆکرانیا بۆ ناتۆ".

ئەو کاندیدایە ڕاشیگەیاند، لە ڕابردووشدا گوتومە دەتوانم "لە ماوەی 24 کاتژمێردا" ململانێکانی ئۆکرانیا یەکلایی بکاتەوە و پلانی ئاشتیشی هەیە.

بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت، راپرسییەکان دەریدەخەن دۆناڵد ترەمپ زۆرترین ئەگەری کاندیدی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی کۆمارییەکانە، پێشبینیش دەکرێت رووبەڕووی جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا ببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپی کۆماریخواز پێشتر هۆشداری دابوو کە ئەمەریکا پێش دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێهەم پێگەی خۆی لەدەست دەدات ئەگەر جۆو بایدن سەرۆک کۆمار لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.