ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل لەغەززە ناکشێتەوە تا ئەو کاتەی بارمتەکان لەژێر دەستی حەماس دەردەهێنین
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە غەززە ناکشێتەوە تا ئەوکاتەی سەرجەم بارمتەکان بەزیندووی بێت یاخود مردووی لە ژێر دەستی حەماس دەردەهێنن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەدوای لەناوبردنی حەماس چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی دیکەیان هەیە جێ بەجێی بکەین، بەڵام سەرنجی ئێستەمان لەسەر لەناوبردنی حەماسە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت، "ئێمە و سوپاکەمان ئامادەییمان تێدانییە لە غەززە بکشێینەوە، تا ئەوکاتەی سەرجەم بارمتەکان لەبندەستی حەماس دەردەهێنین، جا چ بەمردووی بێت یاخود زیندووی".
هەروەها ئەمە "ئەرکی ئێمەیە و پابەندین بە تەواوکردنی، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئەرکی دیکەشمان لەسەرشانە، بەڵام ئێستە باسیان لێوەناکەم و تیشکمان تەنها لەسەر لەناوبردنی حەماسە".
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران