دیوانییه.. هاووڵاتییان به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی كاره‌باوه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگه‌ی دیوانییه له دژی خراپی ڕه‌وشی كاره‌بای شارۆچكه‌كه‌یان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ن داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پێنجشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2024، سه‌دان هاووڵاتی له شارۆچكه‌ی غه‌ماس له پارێزگه‌ی دیوانه له دژی خراپی ڕه‌وشی كاره‌بای شارۆچكه‌كه‌یان له ماڵه‌كانیان هاتنه ده‌ره‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان كرد.
هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی غه‌ماس له پارێزگه‌ی دیوانییه داوایان له به‌رپرسانی شارۆچكه‌كه كرد ڕه‌وشی كاره‌بای شارۆچكه‌كه باشتر بكه‌ن.
هاوكات له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییان له به‌غدا و چه‌ند پارێزگه‌یه‌كی دیكه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان كرد و داوایان له حكوومه‌تی عێراق كرد ڕه‌وشی كاره‌با باش بكات به‌تایبه‌ت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2024، دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشوهەوای ڕۆژی هەینی، گەرم و ئاسمانیش پەڵە هەور دەبێت، دۆخی کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لەیەک نزیک دەبن و پلەی گەرمای پارێزگه‌کانی بەغدا، بابل، میسان، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسرە نزیک دەبێت لە پلەکانی کوڵان، بەڵام پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک بەرز دەبێتەوە.
هەروەها ئاماژەی به‌وه كردبوو، کەشی پێشبینیکراوی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو گەرم و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق کەمێک دادەبەزن و لە باشووری عێراقیش لەگەڵ بەرزی پلەکانی گەرما، کەمێک خۆڵبارین دەبێت.
عێراقییەکان هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا، ڕووبه‌ڕووی خراپیی دۆخی كاره‌با ده‌بنه‌وه؛ هاوكات ڕه‌خنه له حكوومه‌ت ده‌گرن له جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی بۆ چاره‌ی كێشه‌ی به‌رده‌وامی كاره‌با.
هاووڵاتییان دەڵێن: له چاره‌کردنی كێشه‌ی كاره‌با بێ‌ئومێد بووینه، نه‌خاسمه كه ساڵ له دوای ساڵ هاوین گه‌رمتر ده‌بێت و حكوومه‌تیش له به‌رانبه‌ر دابینكردنی كاره‌با كه‌مته‌رخه‌مه له كاتێكدا به‌رپرسان به‌ڵێنی گه‌وره به هاووڵاتییان ده‌ده‌ن بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه كه به تایبه‌ت له دوای ساڵی 2003ـوه كه‌ڵه‌كه بووه.
حكوومه‌ته‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003ـوه چه‌ندان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان كردووه بۆ چاره‌ی كێشه‌ی كاره‌با، به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌چوونه‌ته واری جێبه‌جێكردن و گه‌نده‌ڵی له هه‌ندێكیاندا كراوه.
ڕۆژی 1ـی ئایاری 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له به‌رلینەوە ڕایگه‌یاند، "كۆمپانیای سیمینس" شایسته‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه زۆربه‌ی داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌یه‌ك بباته‌وه، كه به‌هاكه‌ی 14 ملیار دۆلاره و سه‌رله‌نوێ ژێرخانی كاره‌بای عێراق ڕێك بخاته‌وه و تۆكمه‌ی بكاته‌وه".
كۆمپانیای "سیمینس"ـی ئه‌ڵمانی لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند: "به كرده‌یی سێ گرێبه‌ستیان به به‌های 700 ملیۆن دۆلار مۆر كردووه، یه‌كێكیان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه، كه به غاز و به توانای 500 مێگاوات كار ده‌كات. یه‌كێكی دیكه‌شیان پێشخستنی 40 تۆڕباینی غازه. سێیه‌میش چاككردنه‌وه و پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی ده‌یان وێستگه‌ی به‌هێزكردن و بگۆڕه‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراقه".
هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك مۆر كرا له نێوان جۆ كایسر، سه‌رۆكی كۆمپانیای سیمینس و لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌بای عێراق، بۆ بونیاتنانی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێ و پێشخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با و فراوانكردنی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با.
ڕۆژی 16ـی شوباتی 2023، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له عێراق و له ژێر چاودێریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاره‌با یاداشتێكی لێتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لیكتریكی GE ئه‌مریكی مۆر كرد.
ڕایشیگه‌یاندبوو، ئه‌م یاداشته چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی لەخۆ گرتووه، كه ده‌بێته هۆی پێشخستنی سیسته‌می كاره‌با له بواری به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنی تواناكان و بواری گواستنه‌وه و چاككردنه‌وه و ڕاهێنانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازی كاربۆن به مه‌به‌ستی پشتگیریی گۆڕینی وزه له عێراق.