دلێر محه‌ممه‌د: له ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا نزیكه‌ی 1000 گه‌شتیاریی عه‌ره‌ب له كاتژمێرێكدا هاتوونه‌ته هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند كاری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی و پێشخستنی كردووه؛ ده‌شڵێت، ژینگه‌یه‌كی جوانی گه‌شتیاریی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و وایكردووه گه‌شتیار سه‌رنجی بۆ بچێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگ بداته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی 21ـی حوزه‌یرانی 2024، دلێر محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا نزیكه‌ی 1000 گه‌شتیاری عه‌ره‌ب له كاتژمێرێكدا هاتوونه‌ته هه‌ولێر و له لایه‌ن تیمه‌كانیان و تیمه‌كان له بازگه‌كان پێشوازییان لێ كراوه.
دلێر محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند كاری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی و پێشخستنی كردووه، بۆ نموونه پێشخستنی ڕێگه‌وبانه‌كان وایكردووه گه‌شتیار به ئارامی و سه‌لامه‌تییه‌وه گه‌شت بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر گوتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕۆڵی كاریگه‌رییان هه‌یه له دابینكردنی ئاسایش كه ئه‌مه‌یش وایكردووه گه‌شتیاران به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ژینگه‌یه‌كی جوانی گه‌شتیاریی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و وایكردووه گه‌شتیار سه‌رنجی بۆ بچێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگ بداته‌وه، بۆ نموونه گه‌شتیار له هه‌ولێره‌وه ده‌توانێت به سێ كاتژمێر بچێته ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كه به‌فری لێیه.