سیسركه‌یه‌ك كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌پچڕێنێت

سیسركه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی پشێوی، شپرزه‌یی و پچڕانی كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دواتر به‌هۆی كوشتنییه‌وه، ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه هۆڵه‌كه پڕ ده‌كه‌ن له ده‌نگی چه‌پڵه‌كانیان.
سیسركه‌یه‌ك له كاتی كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به قه‌د دیواردا ده‌خزێت كه یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسان لێی نزیك بووه.
ماتیۆ میله‌ر له‌و كاته‌ی له‌باره‌ی پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی له‌سه‌ر سنووره‌كاندا قسه‌ی ده‌كرد، شپرزه بوو و گوتاره‌كه‌ی پچڕاند.
میله‌ر به هه‌ندێك جووڵه ئاماژه‌ی به بوونی سیسركه‌كه كرد كه لەسەر دیوارێک لە نزیک یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان دەخزێت .
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتی قسه‌كردندا به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، هه‌ر چه‌نده حه‌ز ناكات قسه‌كانی بپچڕێنێت، به‌ڵام به هۆی بوونی سیسركه‌یه‌كه‌وه ناچاره وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دوا بخات. گوتیشی، قڕكه‌رێك یان مێرووكوژێك شك نابه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سیسركه‌كه‌ی پێ له‌ناو به‌رن.