ئامۆزای قوربانییەکی بەلەمە نقومبووەکەی ئیتاڵیا: قاچاخچییەکە هەڵیخەڵەتاندوون

K24 – ڕۆچێلا:
ئامۆزای یه‌كێك له قوربانییانی ڕووداوی تێكشكانی به‌له‌مێکی کۆچبەران له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا گوتی: له‌كۆی 11 كه‌س، ته‌نیا 3 ئه‌ندامی خانه‌واده‌كانیان له‌و ڕووداوه ڕزگاریان بووه.
ئامۆزای یه‌كێك له قوربانییانی ڕووداوی تێكشكانی به‌له‌مێکی کۆچبەران له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا قسه‌ی بۆ كوردستان24 کرد و ئاماژەی بەوە دا، به‌ر له دوو مانگ سه‌ردانی ئامۆزاكه‌ی كردوو كاتێك له توركیا چاوه‌ڕێی هاتن بوون بۆ ئه‌ورووپا و پێی گوتوون، نابێت ئه‌و منداڵانه له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بگوازرێنه‌وه، بەڵام قاچاخچییه‌كه به‌وه هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندوون، کە گوایا خانه‌واده‌كه‌ی خۆیشی له‌گه‌ڵیانه، كه‌چی دواجار وا ده‌رنه‌چوو.
ناوبراو گوتی: له‌كۆی 11 كه‌س، ته‌نیا 3 ئه‌ندامی خانه‌واده‌كانیان له‌و ڕووداوه ڕزگاریان بووه.
ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024) میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەروشوێنن.
چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێک هات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکات، هاوکات تیمێکیش ڕەوانەی ئیتاڵیا کرا.