بەرگریی شارستانی سۆران: لە ڕۆژانی جەژندا یەک حاڵەتی خنکان تۆمارکراوە

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی سۆران، دەڵێت: لە ڕۆژانی جەژندا جگه له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه، حاڵه‌تێكی خنكان و چه‌ندین حاڵه‌تی ڕزگاركردن له خنكانیان هه‌بووه.
كاروان میراوده‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی سۆران، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: له هه‌موو شوێنه مه‌ترسیداره‌كان رێنماییمان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ڕیسك و سه‌ركێشی ده‌كه‌ن له‌و شوێنانه نزیك ده‌بنه‌وه، بۆیه ناچارین تیمه‌كانمان له‌و شوێنانه بڵاوبكه‌ینەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی سۆران، باسی لەوە کرد، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا جگه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه، حاڵه‌تێكی خنكان و چه‌ندین حاڵه‌تی رزگاركردن له خنكانیان هه‌بووه.
رۆژی (18ـی حوزەیرانی 2024) فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانەی یەکەم و دووەمی ڕۆژی جەژندا نزیکەی 35 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران، ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوونە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، واتا سنووری هەر شەش قەزای مێرگەسۆر، خەلیفان، سیدەکان، قەزای ناوەندیی سۆران، ڕواندز و چۆمان.