سلێمانی.. لە ڕۆژانی جەژندا، زیاتر لە 1200 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە

سلێمانی
سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هاوکاری کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بەشی خزمەتگوزاری بەردەوامن لە پاک ڕاگرتنی شەقام و کۆڵانەکان و ناو بازاڕ.

شەممە، 22ـی حوزەیرانی 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ئاسایدا نزیکەی هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی سەردانیی گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان گەشتۆتە نزیکەی 1200 بۆ 1250" تۆن لە خۆڵ و خاشاک.

سەرۆکایەتیی شارەوانی ڕاشیگەیاند، ژینگەپارێزان هاوڕێ و کەسوکارى ئێمەن، با هەموومان هاوکاریان بین لە کەمکردنەوەى ئەرک و ماندوبوونیان، ئەویش بە فڕێنەدانی پاشماوەی خۆڵ و خاشاک، هەروەها هۆیەک بین بۆ پاراستنی ژینگەی خاوێن و سیمای جوانی شارە خۆشەویستەکەمان.

Fly Erbil Advertisment