ئینساکلۆپیدیای بریتانیکا و نوێکردنەوەی زانیارییەکانی لەسەر کورد و کوردستان

زانیارینامەی بڕیتانیکازانیارینامەکە
زانیارینامەی بڕیتانیکازانیارینامەکە

ئینساکلۆپیدیای بریتانیکای زۆر باش ناسراو و باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی، لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا بابەت و ڕاپۆرتی لەسەر کورد و کوردستان نوێ کردەوە.

ئینساکلۆپیدیاکە بە وردی دەربارەی کوردی نووسیوە و وەک گرووپێکی ڕەچەڵەکیی سەربەخۆ و خاوەنی  زمانی خۆی، لە نێوان نەتەوەکانی دەوروبەریدا تۆمار کردووە. 

ئەو خاکە جوگرافیایە سنوور دیاریکراوەی پێی دەڵێن کوردستان (خاکی کورد)، لە چیای تۆرووس دەست پێ دەکات لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاناتۆلیا (باکوری کوردستان) تا چیای زاگرۆس لە ژێر ڕکێفی حکوومەتی ئیراندایە (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئینجا درێژ دەبێتەوە بۆ باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) کە چوار شاری گەورە دەگرێتەوە، هەولێر و دهۆک و کەرکووک و سلێمانی، هەروەها باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاڤا) و ڕۆژئاوای ئەرمینیا و هەندێک لە ناوچەی جیاجیای دیکە لە جیهاندا.

لەو زانیارینامەدا ئەو ڕاستییە خراوەتەڕوو کە زۆرینەی کورد لە خاکێکی یەکپارچەدا دەژین. ئەو خاکەی دابەش کراوە لە نێوان ئیران و تورکیا و عێراق و سووریا.

هەر یەکێ لەو وڵاتانە مافی کوردیان پێشێل کردووە و تەنها وەکو دان پێدانان، لە ئێران پێیان دەڵێن کەرتی ڕۆژئاوا و لە عێراقێش بە حکوومەتی ئۆتۆنۆمی (حکوومەتی هەرێمی کوردستان) ناسێندراون.

کۆمەڵگەیەکی گەورەی کوردانش لە ڕۆژئاوای ئەرمینیادا دەژین، واش باوەڕ دەکرێت  شەدادیە کوردەکان حوکمڕانییەتی (ئەو وڵاتەی بە ئەرمینیای ئێستا ناسراوە) کردووە. 

لەوەش زیاتر، کورد بە کۆمەڵەی پەرشو بڵاو لە جیهاندا دەژین، بە تەنها وەکو نموونە بە گوێرەی دام و دەزگای سەرژمێری نیشتنیمانی شانیشینی یەکگرتوی بەریتانی ساڵی 2021، دانیشتووانی کورد 76 هەزار کورد لە ئینگلتەرا و وێڵز دەژین. قەبارەیەکی پچڕ پچڕی لێکدابڕاو لە هەرێمی خوراسان دەژین.

مێژوو

بریتانیکا هێشتا هیچی دەربارەی کورد لە سەردەمی پێش مێژوو تۆمار نەکردووە، بەڵام ئەو زانیارییە گرنگەشی نەشاردووەتەوە کە باووباپیرانی کورد لەسەر هەرهەمان خاک بۆ هەزاران ساڵ ژیاون. لەگەڵ ئەوەش لەلایەن هەندێک نووسەری  ڕۆژئاوا باس لە ئیمپراتۆریەتی کورد کراوە و ئەو ناوچەی ئێستا پێی دەڵێن ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیمپڕاتۆریەتی کورد بووە.

وا باوەڕ دەکرێت کە کورد لە هەزارینەی دووەم و سێیەمی پێش سەردەمی باو (زایینی) لە ناوچەیەک ژیابن کە ئێستا پێی دەڵێن زاخۆ لە باکووری ئێستای عێراق (هەرێمی کوردستان).

لە ئینساکلۆپیدیای بریتانیکا ئەوە باس کراوە کە کورد بە درێژایی مێژوو بەپێی نەریتی باووباپیر و بنەماڵە حوکمیان کردووە. حوکمیان بەسەر ئەو ناوچەیە کردووە کە ئێستا پێی دەڵێن ئێران و عێراق.

کۆمەڵگە

کورد ڕۆڵێکی ژیاری و زیندوکەرەوەی بە درێژایی ژیاریی میزۆپۆتامیا و دەشت و بەرزاییەکانی تورکیا و ئیران هەبووە. ئێستەی کورد پێکهاتە و دامەزراوەی جیاجیا لە عەشیرەت و بنەماڵە و ئاغا دروست بووە.

ڕۆشنبیری و خوێندەواری

بریتانیکا بڵاوبوونەوەی یەکەم چاپی ڕۆژنامەی کوردی سەلماندووە لە ساڵی 1897 . هەروەها ژنی کورد کە بە داب ونەریتەوە زیاتر چوست و چالاکتر بووە لە ژنی تورک و عەڕەب و رانی. ژنی کورد سوودیان لەو دابونەرێت و خوێندەواری و هەلی دامەزراندنی ئیش و کار وەرگرتووە، ئەوە لەلایەن ئەو ئینساکلۆپیدیایە سەلمێنراوە.

سیاسەت

ستەم و چەوساندنەوەی کورد لەلایەن حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی سووریا و عێراق و تورکیا و ئێران لە بریتانیکادا تۆمار کراوە.

20٪ کوردەکانی سووریا – ڕۆژئاوای کوردستان (ڕۆژئاڤا) لە کاتی خۆی بە بێگانە لە لایەن حکوومەتی سووریای ئەو کات، حوکمیان لەسەر درا، بە فەرمی ناونران بە تۆمارنەکراو (مەکتومون).

ئینسایکلۆپدیای بریتانیکا ئەوەی تۆمار کردووە کە کوردەکان مامەڵەیەکی زۆر بێبەزەییانەیان لەسەر دەستی حکوومەتی تورکیا بینیوە، هەوڵدراوە ناسنامەی نەتەوەییان لێ بسەنرێتەوە. بە تورکی چیایی و زمانی کوردیشیان بە دژ بە یاسا لەقەڵەم داوە.

سەبارەت بە حکوومەتی عێراقیش لە ساڵی 1970یەکان حزبی بەعسی عێراقی ڕێسا و ڕێکاری نیشتەجێکردنی عەرەبی عێراقی لە شارە کوردیەکان پیادە کرد. ئینجا لە سەرەتاکانی 1988 لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفالدا بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر کوردە مەدەنیەکانی هەڵەبجە. سوپای عێراق هەزاران کوردی کوشت و بزری کردن .

هەر لەو زانیارینامەیەدا باسی توندوتیژی و سەرکوتکردنی کوردەکانی رۆژهەڵات لە لایەن حکوومەتەکانی ئێرانی کراوە. تیایدا تۆمار کراوە کە ستەم لە کوردەکانی ئێران (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) دەکرێت. بەهەمان شێوەی حکوومەتەکانی تر، ئێران زۆر کوردی سڤیلی کوشتووە و لە ڕۆشنبیری و کەلتوور و زمان و کیان و ناسنامەی خۆی قەدەغەی کردوون. هەروەها بە مووشەکی بالیستی و هێرشی درۆنی، حکوومەتی ئێران هێرشی کردووەتە سەر هەندێک لە ناوچەکانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و خوێنی زۆر کوردی سیڤیلی ڕشتووە.

Fly Erbil Advertisment