دیوانییه.. چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه شكستیان هێناوه
چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له پارێزگای دیوانییه به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه ته‌واو نه‌كراون؛ هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش به كه‌موكوڕییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن و هاووڵاتییانی پارێزگاكه‌یش نیگه‌رانن.
له‌م باره‌وه حه‌سه‌ن هیلالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه به مێدیا عێراقییه‌كانی گوتووه، چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكه كه تا ئێسته كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه شكستیان هێناوه.
حه‌سه‌ن هیلالی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پڕۆژه به‌تایبه‌ت ئاوه‌ڕۆ و ڕێگه‌وبان له بنه‌ڕه‌ته‌وه و له كاتی ده‌ستپێكردنیاندا، شكستیان هێناوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی دیوانییه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له پڕۆژه شكستخواردووه‌كان، شه‌قامی ئوم خه‌یله، كه بڕی زیاتر له ملیارێك دیناری بۆ خه‌رج كراوه و شكستی هێناوه.
مێدیا عێراقییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، نه‌بوونی ئه‌ندازه‌یه‌كی دروست و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی وایكردووه، ئه‌م جۆره پڕۆژانه له سه‌ره‌تاوه شكست بهێنن.