شادان شێروان: نه‌شته‌رگه‌ریی له‌دایكبوون له هه‌موو جیهان زیادی كردووه

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆمه‌ڵێك هۆكاری زانستیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون بۆ دایكان بكرێت؛ ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سه‌باره‌ت به‌م پرسه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه.
ڕۆژی شه‌ممه 22ـی حوزه‌یرانی 2024، شادان شێروان، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، نه‌شته‌رگه‌ریی له‌دایكبوون دیارده‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان نییه و له هه‌موو جیهان زیاد بووه.
شادان شێروان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمه‌ڵێك هۆكاری زانستیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون بۆ دایكان بكرێت، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كان ته‌مه‌نی دایكه كه له سه‌رووی 40 ساڵیدا بێت، یاخود په‌ستانی خوێن یان شه‌كره‌ی هه‌بێت یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به لایه‌نی زانستی.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه و له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی له‌دایكبوون له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌كات.
ناوبراو گوتیشی، به پێی ئه‌و ڕێنمایی و بڕیارانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ده‌رچوون، هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ناكرێت، ئه‌گه‌ر دایكه‌كه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌بێت.