لە هێرشێکی ئاسمانیدا حەوت ئەندامی داعش لە خورماتوو کوژران

K24 – هەولێر:
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرای کردووە، هێرشەکە بۆ سەر حەشارگەیەکی داعش لە خورماتوو لە ڕێگەی فڕۆکەی F16 ئەنجامدراوە و هەمانگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکان بۆ لەنێوبردنی حەشارگەکانی داعش بەردەوام دەبێت.
شەممە (22ـی حوزەیرانی 2024) شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دژەتیرۆر، هێرشکرایە سەر دوو حەشارگەی داعش و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان حەوت ئەندامی داعش کوژراون.
شانەکە دەڵێت: هێرشەکە بۆ سەر حەشارگەیەکی داعش لە خورماتوو لە ڕێگەی فڕۆکەی F16 ئەنجامدراوە و هەماهەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکان بۆ لەنێوبردنی حەشارگەکانی داعش بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لە ڕێگەی زانیاریی وردی هەواڵگرییەوە بووە و یەکێک لە کوژراوەکان سەرکردەیەکی دیار و مەترسیداری داعشە.