ناوه‌ندیی ڕۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش: ئێزدیی بەشێکی ڕەسەنی گەلی کورده

ناوه‌ندیی ڕۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه چەند لایەنێک بە ئامانجی سیاسی پێشوەختە هەوڵ دەدەن، ئێزدییەکان لە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی خۆیان وەک بەشێکی ڕەسەنی گەلی کورد جیا بکەنەوە.
ڕۆژی شه‌ممه، 22ـی حوزه‌یرانی 2024، ناوه‌ندیی ڕۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە، بە تایبەتی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، چەند لایەنێک بە ئامانجی سیاسی پێشوەختە هەوڵ دەدەن، ئێزدییەکان لە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی خۆیان وەک بەشێکی ڕەسەنی گەلی کورد جیا بکەنەوە.
ناوه‌ندیی ڕۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئایینی کۆنی ئێزدی یەکێکە لەو ئایینانەی کورد باوەڕی پێیەتی و سەرەڕای هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و نادادپەروەری و سته‌م و جینۆسایدەی کە لە سەرەتای مێژووەوە تا ئێستا ڕووبه‌ڕووی كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رگری له ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌زی و پاشماوه‌ی ڕووحی خۆی كردووه و هەموو دەقە پیرۆزەکانی ئایینەکە، بە زمانی کوردی دەخوێندرێنەوە و سرووته‌كانی وه‌ك سرووتی هه‌ر ئایینێكی دیكه‌ی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كوردستان زێدی یه‌كه‌می ئێزدییه‌كانه و په‌رستگه‌ی لالشیش ده‌كه‌وێته جه‌رگه و ناو دڵی كوردستان و ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ برایانی له ئایینه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هاوبه‌شی مێژوویی و جوگرافیی و زمانیان هه‌یه.
ناوه‌ندیی ڕۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش ده‌شڵێت "بۆیە ئێمە وەک ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش بۆمان دەردەکەوێت کە کارکردن بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدیەکان لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و سزادانی تاوانباران و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەكانمان بەتایبەت شنگال و ئاساییبوونەوەی بارودۆخی شارۆچكه‌كه دوور لە هه‌ر ململانێیه‌كی سیاسی و چەکداری، ئه‌و كاره لهپێشینانهن کە دەبێت هەمووان کاری لەسەر بکەن، دوور لە سەرقاڵبوون بەو بابه‌تانه‌وه كه ده‌بێته هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی برینی ئێزدییه‌كان."
ناوه‌ندیی ڕۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش داوایش له هەموو لایەنە ئێزدییەکان دەکەن بە ئاراستە سیاسی و فیکرییە جۆراوجۆرەکانیانەوە ڕیزەکانیان یه‌ك بخه‌ن و و زمانی دیالۆگی برایەتی بنیاتنەر بگرنە بەر بۆ تاوتوێکردنی هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە کۆمەڵگاکەیانەوە هەیە لە هەمان کاتدا پەیوەندیی برایەتی و خۆشەویستی لەگەڵ ته‌واوه پێکهاتە عێراقییەکان پتەوتر بکەن. ئه‌و ناوه‌نده داوایشی له حکوومەتی فیدراڵ كردووه هەموو مافە ڕەواکانی پێکهاتەی ئێزدی ده‌سته‌به‌ر بكات.
ڕۆژی شه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2024، ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییەکان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەوڵی ژمارەیەک لایەن بۆ گۆڕینی ناسنامەی "ئێزدییەکان" لە کوردەوە بۆ نەتەوەیەکی سەربەخۆ، لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراق؛ بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییەکان بە توندی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدی لە کوردەوە بۆ هەر نەتەوەیەکی دیکە و دەستکاریکردنی ئەم شوناسە ڕەت دەکاتەوە. ئێزیدییەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کورد و ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و ڕۆشنبیرییان بە قووڵی لە خاکی کورددا چەسپاوە".
ئێزیدی، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لێ کراوەتەوە، "ئایینێکی کۆنە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بەشێکە لە میراتی مێژینەی گەلی کورد. ئێزیدییەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، داب و نەریتی ئەوانیش لەگەڵ کولتووری گشتیی کوردی‌دا دەگونجێت. ئێزیدییەکان بە درێژایی سەدەکان سەرەڕای ئەو تەحەددا و گۆشەگیرییانەی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان پاراستووە."
ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدی جەخت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە ناسنامەی کوردی ئێزیدی و هەوڵنەدان بۆ گۆڕین و ساختەکردنی دەکاتەوە. دەشڵێت، "پاراستنی ئەم ناسنامەیە مافێکی سروشتی و ئەرکێکی پیرۆزە و بەشێکی دانەبڕاوە لە پاراستنی میراتی کولتووری و ئایینی گەلی ئێزیدی و گەلی کورد بە گشتی".