بەهۆی پچڕانی کارەبا، فڕۆکەخانەی مانچستەر گەشتەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە

گوتەبێژی فڕۆکەخانەی مانچستەر لە بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئایاری 2024، بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا، گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە.

گوتەبێژی فڕۆکەخانەی مانچستەر دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە گەشتەکان دوا بکەون یان هەڵبوەشێنرێنەوە، بەتایبەتی لە تێرمیناڵی یەک و دوو.

سکای نیوز لەوبارەوە ڕایگەیاند، کێشەیەک لە پێدانی کارەبا کاریگەری لەسەر فڕۆکەخانە و ژمارەیەک باڵەخانە دروست کردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەرچەندە  تەزووی کارەبا هاتووەتەوە، بەڵام کاریگەریی پچڕانی تەزووی کارەبا، بە درێژایی ڕۆژەکە، کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەبێت.

گوتەبێژەکە باسی لەوەش کرد، باشتر وایە ئەو سەرنشینانەی کە بڕیارە لە یەک یان دوو هۆڵی دانیشتنەوە گەشت بکەن، پێش ئەوەی بەرەو فڕۆکەخانە بڕۆن، پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن.

دەشڵێت: "ئەو سەرنشینانەی کە بڕیارە لە تێرمیناڵی 3 بەڕێ بکەون، پێویستە بە شێوەیەکی ئاسایی خۆیان بگەیەننە فڕۆکەخانە ئەگەر هێڵی ئاسمانی ڕێنوێنی دیکەیان نەکات، بەڵام دەکرێت بەهۆی دواکەوتنەوە کاریگەریی لەسەر گەشتیاران هەبێت".

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل