حەشارگەیەکی داعش لە بەرزاییەکانی حەمرین کرایە ئامانج

K24 – هەولێر:
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یەکی داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین، 3 تیرۆریستی ئه‌و ڕێكخراوه كوژران.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، دوای چاودێرییه‌كی ورد له‌لایه‌ن شانه‌ی به‌ئامانجكردنی سه‌ر به فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا بە فڕۆکەی ئێف– 16 حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین له سنووری پارێزگای دیالا خاپور كرا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئاماژەی بەوە دا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ چه‌كداری داعش له‌ناو حه‌شارگه‌كه كوژران. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنەکەدا ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وت، كۆگا و حه‌شارگه‌ی دیكه‌ی داعش‌یش له‌و سنووره له‌ناوبراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی شەممە (22ـی حوزەیرانی 2024) لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دژەتیرۆر، هێرشکرایە سەر دوو حەشارگەی داعش لە دوزخورماتوو و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان حەوت ئەندامی داعش کوژراون.
هاوکات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی F16 ئەنجامدراوە و هەماهەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکان بۆ لەنێوبردنی حەشارگەکانی داعش بەردەوام دەبێت، هەروەها یەکێک لە کوژراوەکان سەرکردەیەکی دیار و مەترسیداری داعشە.