سووریا.. پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانی سوه‌یدا ڕووی دا

گرژییه‌كان له پارێزگه‌ی سوه‌یدا به‌رده‌وامییان هه‌یه و وێڕای ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاره‌كه، هاوكات پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كانی شاره‌كه ڕووی دا.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی سووریا بازگه‌یه‌كی پشكنینیان له ده‌روازه‌ی باكووری پارێزگه‌ی سوه‌یدا داناوه دوای ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان ڕفاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه چالاكوانێكی دژ به حكوومه‌تیان له پارێزگه‌كه ڕفاندبوو.
له ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاتانه‌دا، دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، گرژی و پێكدادان له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی شاره‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بوو و تاوه‌كوو دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوویش به‌رده‌وام بوو.
به پێی سه‌رچاوه سوورییه‌كان، ڕیشسپی و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شاره‌كه نێوه‌ندگیری ئه‌و پێكدادانه‌یان كردووه و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون پێكدادانه‌كان ڕابگرن به‌و مه‌رجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت بازگه‌كه هه‌ڵبگرن و دووباره داینه‌نێنه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای سوه‌یدای سووریا دژ به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێی نایه ڕۆژی بیست و شه‌شه‌مین ڕۆژ.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندبوو و خۆپیشانده‌ران جارێكی دیكه دروشمی ڕووخانی رژێمی ئه‌سه‌دیان به‌رز كرده‌وه و داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی و كاراكردنه‌وه‌ی بڕیاری 2118ـی تایبه‌ت به تاوانبارانی جه‌نگیان له سووریا كرد و جه‌ختیان كرده‌وه له داواكارییه‌كانیان پاشگه‌ز نابنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوایان كرد، چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان ئاشكرا بكرێت و ده‌ستگیركراوان ئازاد بكرێن و كۆتایی به ره‌شبگیری خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان و بهێنرێت.
چالاكوانانی سیاسی له شاره‌كه ڕایانگه‌یاندبوو، خۆپیشاندانه‌كان گه‌وره و به‌رفراوان بوونه و پێیان ناوه‌ته وێستگه‌یه‌ك كه بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به رژێم ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه بڕیار درا هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر رژێم توندتر بكرێن.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا شێخ حیكمه‌ت هیجری، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سوه‌یدا گوتارێكی خوێندبووه و تێیدا هێرشی كردبووه سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و ئێران و چه‌كداره میلیشیاكانیان. دوای ئه‌و گوتاره‌كه‌ی شێخ هیجری، شێخ ئه‌بو وائیل حه‌موود حه‌ناویش په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد و رایگه‌یاند، نابێت له ئاست ته‌قه‌كردن بێده‌نگی بكرێت.
زۆربه‌ی دانیشتووانی سوه‌یدا دروزیین و له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تاكانی خۆپیشاندانه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـوه، دانیشتووانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ربڕیوه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و هێزه ئه‌منییه‌كان نیشان داوه.
زانایانی ئایینی، رۆشنبیران، سیاسییه نه‌یاره‌كان، چالاكوانان و ئافره‌تان به‌شدارییه‌كی كارا له‌و خۆپیشاندانانه ده‌كه‌ن و به‌یه‌ك ده‌نگ، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رده‌بڕن.
مایه‌ی سه‌رنجه له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئاڵای پێنج ڕه‌نگی "سه‌وز، سوور، زه‌رد، شین و سپی"، كه به "ئاڵای پێنج سنووره‌كه" ناسراوه، به‌رز ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سووریاوه به نیشانه‌ی جیابوونه‌وه و به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمی لێك ده‌درێته‌وه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسیی و خۆپیشانده‌ران ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ئاڵایه هیچ ڕاڤه‌یه‌كی سیاسی هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكوو گوزارشت له تێپه‌ڕاندنی پرسی ئایینیی و مه‌زهه‌بی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، جگه له‌و ئاڵایه، وێنه‌ی چه‌ند ئاڵایه‌كی دیكه‌ی گرتووه، له‌وانه ئاڵای تایبه‌ت به شۆڕشی سووریا كه پێك هاتووه له "سه‌وز، سپی، سێ ئه‌ستێره‌ی سوور و ژێره‌یه‌كی ڕه‌ش" و ئاڵای ئێستای سووریا كه پێك هاتووه له "سوور، سپی، دوو ئه‌ستێره‌ی سوور و ژێره‌یه‌كی ڕه‌ش"، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵای هۆزه كۆچه‌رییه‌كان كه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای سوه‌یدا ده‌ژین و به گڕوتینه‌وه له خۆپیشاندانه‌كان به‌شدارن.
سوه‌یدا پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری له سووریا گرتووه و له بنه‌ڕه‌تدا بنه‌ماڵه‌ی به‌نی مه‌عرووف كه یه‌كتاپه‌رسته‌كانی درووزه‌كان بوونه، خاوه‌نداریه‌تی پارێزگاكه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كردووه و به درێژایی مێژووی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا ئاڵای پێنج ڕه‌نگیان به‌كار هێناوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی پرسه ئایینیی و مه‌زهه‌بییه‌كان.
به‌شێك له شاره‌زایانی مێژوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێك هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سوه‌یدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه بووبێته‌وه، ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌كار هێناوه و له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا به‌رگری له خۆی كردووه.
به‌نی مه‌عرووف له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا چه‌ندان جار ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتكردن، سته‌م و چه‌وسانه‌وه بوونه‌ته‌وه، كه دیارترینیان هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئیبراهیم پاشا بوو، كاتێك شامی داگیر كرد، به‌ڵام به‌نی مه‌عرووف ڕه‌تیان كرده‌وه ملكه‌چی سه‌ربازی به‌زۆر ببن و ڕایانگه‌یاند "چه‌كیان نییه بۆ كرێ!"
به پێی شاره‌زایانی مێژوو، ئیبراهیم پاشا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌نی مه‌عرووفدا، سێ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ده‌ست پێ كرد و چووه ناو شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ به‌نی مه‌عرووفدا، به‌ڵام به‌نی مه‌عرووف و به‌شێكی زۆری هۆزه كۆچه‌رییه‌كان و مه‌سیحییه‌كان و درووزه‌كان به‌یه‌كه‌وه و له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا یه‌كیان گرت. له‌و كاته‌وه ئه‌و ئاڵا پێنج ڕه‌نگییه بووه‌ته سێمبوڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم و چه‌وسانه‌وه و دوژمنایه‌تی، ته‌نانه‌ت له ساڵی 1925ـدا له كاتی شۆڕشی گه‌وره‌ی سووریادا له دژی داگیركاری كۆڵۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی به‌كار هاته‌وه.
پسپۆڕانی مێژوو باس له‌وه ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه‌كانی ئه‌و ئاڵایه هه‌ر یه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئایینی هه‌ر ئایینێكی هه‌یه، بۆ نموونه ڕه‌نگی سپی تایبه‌ته به ڕه‌نگی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محه‌ممه‌د (د.خ) و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ئایینه‌كانی دیكه‌یش تێیدا به‌شدارن.