ئیسماعیل حه‌دیدی: ململانێی زۆر لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووك هەیە

K24 – هەولێر:
ئه‌مینداری گشتیی حزبی هه‌ده‌ف له كه‌ركووك ئاماژەی بەوە دا، پۆسته باڵاكان له‌مپه‌ری به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووكه. دەشڵێت: کێشەی سەرەکی لایەنەکان نەمانی متمانەیە.
ئیسماعیل حه‌دیدی، ئه‌مینداری گشتیی حزبی هه‌ده‌ف له كه‌ركووك، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: نه‌مانی متمانه له نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه دۆخه‌كه‌ی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه و بووه‌ته هۆی قه‌یران، كه به‌هۆیه‌وه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ په‌كیكه‌وتووه.
ئه‌مینداری گشتیی حزبی هه‌ده‌ف له كه‌ركووك، دەڵێت: ململانێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كان كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه و بووه‌ته هۆی په‌كخستنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی کەرکووك.
ناوبراو گوتیشی: كێشه‌ی دیكه‌ش هه‌ن ئه‌وانیش پێكهاته‌كانی شاره‌كه تاوەكوو ئێستە نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنیەتی دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان، بۆیه پێویسته گشت پێكهاته‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بگه‌نه ڕێككه‌وتن و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك خێراتر بكه‌ن.
ڕۆژانی (16 و 18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن لەو پارێزگایە گەیشتە 66%، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و کارتی دەنگدان، هەزاران هاووڵاتی کورد لەو شارە بێبەشبوون لە دەنگدان.
ڕۆژی (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، 559 هەزار و 221 دەنگی دروست لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەبووە کە کۆی گشتی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنەکە لە 16 کورسی پێکهاتووە (11 کورسی بۆ پیاو، 4 کورسی کۆتای ئافرەتان و یەک کورسی کۆتای پێکهاتەی کریستیان).