کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

سێشەممە (25ـی حوزەیرانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 

سلێمانی: 41 

دهۆک: 41

کەرکووک: 44

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 43

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 29

گەرمیان: 45