پەرلەمانتارێک: سێ تۆڕی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هەڵوەشێنرانەوە
عێراق كۆدی نهێنی مه‌ترسیدارترین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌شكێنێت و سێ تۆڕی بازرگانیكردن به مه‌ترسیدارترین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ له زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی تۆكمه‌دا به سه‌ره‌داوی ئه‌و تۆڕانه گه‌یشتووه و دواتریش توانراوه ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و سێ تۆڕه ده‌ستگیر بكات.
یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته دوژمنێكی مه‌ترسیداری كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و مه‌ترسییه‌كه‌ی له تیرۆر كه‌متر نییه، به هه‌زاران كه‌س ئاڵووده‌ی ئه‌و ماددانه بووه و تاوان و كاری ناڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانی له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له كردنه‌وه‌ی كۆدی نهێنی بازرگانیكردن به مادده‌ی كریستاڵ سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شه‌دا سێ تۆڕی مه‌ترسیداری له ژماره‌یه‌ك پارێزگا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌سكه‌ندەر، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕانه، تێكڕای ره‌واجدان به مادده‌ی هۆشبه‌ر رێژه‌ی 80% كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دڵنه‌وایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه به كۆمه‌ڵگه ده‌دات، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رۆكی عێراقی گرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، له نۆی ئه‌م مانگه دادگای تاوانه‌كانی فیدراڵ له دوو حوكمی جیاوازدا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر حەوت بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا سه‌پاند.
یه‌كه‌م سزای له‌سێداره‌دانی بۆ چوار بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركرد، كه كاری هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی ئه‌و ماددانه‌یان ده‌كرد، هه‌ر له هه‌مان رۆژیشدا دووه‌م سزای له‌و جۆره‌ی بۆ سێ تاوانباری دیكه‌ی ئه‌و ماددانه ده‌ركرد، له‌ناویشیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی بیانی هه‌بوو، كه كاری هاورده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له وڵاتانی دراوسێ ده‌كرد، به‌مه‌به‌ستی بازرگانیكردن به‌و ماددانه.