بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی: بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لەکۆمپانیای دانەگاز بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

ئەندازیار غالب مارف، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لەکۆمپانیای دانەگاز، کوژاندنەوەی گشتی ڕوویداوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەش کردنی کارەبا جێ بەجێ بکەین.

غالب مارف، ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا زۆرینەی فیدەرەکان کوژاونەتەوە بە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەشەوە، گوتیشی: تا ئەوکاتەی کێشەی دانەگاز چارەسەر دەبێت، ئینجا بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.