دادگه‌ی تێهەڵچوونەوەی پاریس بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکی سووریا پەسەند ده‌كات

دادگه‌ی تێهەڵچوونەوەی پاریس، بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکی سووریا پەسەند ده‌كات کە لە لایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوە لە دژی دەرچووە و تاوانباره به تاوانی دژە مرۆڤایه‌تی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 26ـی حوزه‌یرانی 2024، دادگه‌ی تێهەڵچوونەوەی پاریس، بڕیاری دەستگیرکردنی به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆکی سووریای پەسەند كرد کە لە لایەن دادوەرەکانی لێکۆڵینەوە لە دژی دەرچووە و تاوانباره به تاوانی دژە مرۆڤایه‌تی.
مێدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به‌شار ئه‌سه‌دی به تاوانی دژە مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبار كردووه كاتێك له ئابی 2013ـدا سوپاكه‌ی هێرشی كرده سه‌ر دۆما و غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه ئه‌و كات به ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوو و زیاتر له هه‌زار كه‌س كوژران و چه‌ند هه‌زارێكیش بریندار بوون؛ ئه‌ودەم بڵاو كرایه‌وه، سوپای ئه‌سه‌د له هێرشه‌كاندا چه‌كی كیمیایی به كار هێناوه.
له لای خۆیانه‌وه، پارێزەرانی لایەنە مەدەنییەکان لە کۆتایی ئەو وتووێژانەی کە لە دانیشتنێکی داخراودا بەڕێوە چوو، بە ڕۆژنامەنووسانیان گوتووه، دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پاریس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌سه‌د ده‌ربڕیوه كه له لایەن دادوەرەکانی لێکۆڵینەوە لە دژی دەرچووە.
داواکاریی گشتیی دژەتیرۆری فەرەنسا له ئایاری 2023ـدا داوای لە دادوەرانی لێکۆڵینەوەکانی دادگه‌ی تێهەڵچوونەوەی پاریس کردبوو، بڕیارێک لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی بەشار ئەسەد دەربکەن به‌و پێیه‌ی ئه‌سه‌د تا ئێسته له ده‌سه‌ڵاتدایه و پارێزبەندی ڕەهای هەیە.
پاشان دەسەڵاتدارانی دادوەریی فەرەنسا له تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتییان بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌شار ئەسەد، ماهیر ئه‌سه‌د، فەرماندەی فیرقەی 4ـی زرێپۆش و دوو کارمەندی دیاریی سەربازی بە ناوەکانی غەسان عەباس و بەسام حەسەن، بە تۆمەتی هاوبەشیی لە تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ده‌ركرد.