بایدن بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ ئەو سه‌ربازه دێرینانە ده‌رده‌كات کە بە تاوانی هاوڕەگەزخوازی سزا دراون

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ هه‌زاران سه‌ربازی دێرین و خانه‌نشینی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات كه به تاوانی هاوڕه‌گه‌زخوازیی له كاتی ئه‌ركی سه‌ربازییاندا تۆمه‌تبارن.
چوارشه‌ممه، 26ـی حوزه‌یرانی 2024، مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی دیبه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدای كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هه‌زاران سه‌ربازی دێرین و خانه‌نشینی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد كه به تاوانی هاوڕه‌گه‌زخوازیی له كاتی ئه‌ركی سه‌ربازییاندا تۆمه‌تبارن.
مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌و سه‌ربازه دێرین و خانه‌نشینانه به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵدا، ده‌توانن ئه‌و سووده داراییانه به ده‌ست بهێننه‌وه كه حكوومه‌ت زیاتر له شه‌شت ساڵه لێیانی ڕاگرتووه.
به پێی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، بایدن ڕایگه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ به‌م بڕیاره‌م هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ڕاست ده‌كه‌مه‌وه و له‌وانه خۆش ده‌بم كه له ڕابردوودا خزمه‌تی نیشتمانیان كردووه و به‌هۆی تاوانی هاوڕگه‌زخوازی له كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیاندا، سزا دراون."
لێخۆشبوونەکە، ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه کە بە پێی مادەی 125ـی یاسای یەکگرتووی دادپەروەریی سەربازیی بە تاوانی هاوڕەگەزخوازی لە نێوان ساڵانی 1951 بۆ 2013 سزا دراون، له‌و كاته‌ی هاوڕەگەزخوازیی ئاره‌زوومه‌ندانه، وەک تاوانێکی سەربازی هەڵوەشاوەتەوە.