ڤیان سه‌بری به نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداریی له کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئافره‌تانی پەرلەمانتار ده‌كات

ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌شداریی له "کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئافره‌تانی پەرلەمانتار" ده‌كات و تێیدا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و تیرۆر دیگه‌ی خۆی ده‌خاته ڕوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه، وه‌ك تاكه نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عێراق به‌شداریی له "کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئافره‌تانی پەرلەمانتار" كه كاره‌كانی ڕۆژانی 26 و 27ـی حوزه‌یران له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، كرد.
ڤیان سه‌بری له گوتارێكدا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ و تیرۆر به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ناوخۆ، هه‌رێمی و جیهانی و ڕایگه‌یاند، عێراق به‌راورد به وڵاتان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین و گه‌وره‌ترین شه‌پۆله‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕۆڵی ئافره‌تانی عێراق له ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و قوربانیدان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی نه‌خاسمه به‌رپرسیاریه‌تی و له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی خێزانه ئاواره‌كانی قوربانیانی تیرۆر به‌تایبه‌تی قوربانی داعش له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو.
ڤیان سه‌بری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئافره‌تانی عێراق ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌ی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌یبینن، ته‌واوكه‌ری ڕۆڵ و پێگه‌ی دیاریكراویانه به پێی ده‌ستووری عێراق له به‌شداریكردنیان له ژیانی گشتیی و پرۆسه‌ی سیاسیی و مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆكاندیداكردنیان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا هێنانه‌ئارای لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند بۆ چاودێریی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی په‌یوه‌ست به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاره‌داركردنی و جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به پێویست زانی.