ئیسرائیلییەکان دەیانەوێ بزانن کارەساتەکەی 7ی ئۆکتۆبەر چۆن ڕووی دا

کەسوکاری زیندانییانی ئەو کەسانەی لە 7ـی ئۆکتۆبەردا کوژراون و زیندانی کراون لە غەززە، داواکارییەکیان پێشکەش بە دادگای باڵای ئیسرائیل کرد و داوای پێکهێنانی لیجنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکوومەتیان کرد بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بەو شتانەی لە ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەردا ڕووی دا.
پێگەی عیبری ینێت، ڕایگەیاندووە، هاووڵاتییان داوا لە لیجنەیەک دەکەن کە "بەدواداچوون بۆ ئاستی سیاسی و ئەمنی، خزمەتگوزاری گشتی و هەموو ئەو کەسانە بکەن کە دەستی هەبووە لەو ئۆپەراسیۆن و بڕیارانەی کە بوونەتە هۆی شکستەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر.
جەختیان لەوەش کردەوە کە گرنگی ئەم لیجنەیە لە دۆزینەوەی شکستەکان و لێکۆڵینەوە لێیان، گەیشتنە ئەنجام بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن و ڕێکارەکان بۆ ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو کەمتەرخەمی و بەرپرسیارێتییان لەوەدا، و وەدەستهێنانی ئەنجام، بۆ دەرخستنی ڕاستیی ڕووداوەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر.
لە بەرەبەیانی 7ـی ئۆکتۆبەردا بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاوی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد، کە ناوی لێنا "زریانی ئەقسا" و 1200 کەسیان کوشت و 240 کەسیشیان گرت، دواتر 100 کەسیان وەک بەشێک لە ڕێککەوتن ئازاد کران، لەکاتێکدا ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەرغەززە شەڕێکی وێرانکەر کردە سەر کەرتی غەززە، کوژرانی زیاتر لە 37 هەزار فەڵەستینی کە زۆرینەیان منداڵ و ژن بوون و زیاتر لە 86 هەزار کەسی بریندار بوون، هەروەها کەرتی غەززەی بە فراوانی وێران کرد و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان بۆ خەڵک کرد ، کە بووەتە هۆی برسێتی لە باکووری کەرتی غەززە کە ڕەنگە بەرەو باشووری غەززە تەشەنە بکات کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300هەزار فەڵەستینی لێی دەژی، بەپێی هۆشدارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.