باڵیۆزی ئەمەریکا خۆشحاڵە بە دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پێشوازیی لە دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ڕۆمانۆوسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوە بچێت".
هەروەها پیرۆزبایی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێ "گەرەنتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت"
هەر لە پەیامەکەیدا، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا، نووسیویەتی "چەند جارێک لە پێناوی دیموکراسییەتی هەرێمی کوردستانی هەڵبژاردن دواخرا، هەربۆیە هیوادارین هیچ دواخستنێکی دیکە لە ئارادا نەبێت."
We welcome announcement of October 20 elections & call on KRG to ensure they are free, fair, and transparent. Congrats to @IKRPresident for his efforts. Elections have been repeatedly delayed, and for the sake of a democratic IKR, there should be no further delays.
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) June 27, 2024
ڕۆژی 26ـی حوزەیرانی 2024 دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکی هەرێمیدا، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.
هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.