لە ئەنجامی کەمتەرخەمیی هاووڵاتییان ئاگر لە ئاقاری گوندی مامزینا کەوتەوە

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی کەمتەرخەمیی هاووڵاتییان و گوێ نەدان بە ڕێنماییەکان لە کاتی سەیراندا، ئاگر لە دەورووبەری گوندی مامزیان کەوتەوە.
پێنجشەممە، 27ـی حوزەیرانی 2024، عەمید حەسەن خورشید، بەڕیوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوێنێ شەو ئاگر بەربووە دەشتی گوندی مامزینا لە دەڤەری مزوری لە دهۆک، بەڵام تیمی بەرگریی شارساتنیی بە هاوکاری لەگەڵ هێزی پاراستنی ژینگە و تیمی فڕۆکەوانی لە دهۆک، دوای چەندان کاتژمێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
حەسەن خورشید، ڕوونیشی دەکاتەوە، جگە لە سووتانی پووش و پەڵاش لەو ئاقارە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، ئاگرەکەش بەهۆی کەمتەرخەمیی هاووڵاتییان گوێ نەدان بە ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە لە کاتی سەیراندا، کەوتووەتەوە.