سبەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی ئێران بەڕێوەدەچێت

دوو بناژۆخواز و ڕیفۆرمخوازێک و کاندیدێکی نێوان هەردوو ڕەوتەکە کێبڕکێی پۆستەکە دەکەن

کاندیدانی سەرۆککۆماری نوێی ئێران: سەعید جەلیلی - مەسعوود پزشکیان - مستەفا پوورمحەممەدی - محەممەد باقر قالیباف
کاندیدانی سەرۆککۆماری نوێی ئێران: سەعید جەلیلی - مەسعوود پزشکیان - مستەفا پوورمحەممەدی - محەممەد باقر قالیباف

بڕیارە سبەی هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، چواردەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەبچێت کە لە کێبڕکێکە لە نێوان شەش کاندید بۆ چوار کاندیدی سێ بناژۆخواز و یەک چاکسازیخواز کەبووتەوە، دوای کشانەوەی دوو کاندیدی بناژۆخوازەکان.

لە مێژووی 45 ساڵەی دروست بوونی کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمە سێیەم هەڵبژاردنی پێشوەختەیە دەکرێت، یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای دەرکردنی ئەبولحەسەنی بەنی سەدر بوو دوای ئەوەی لە پەرلەمانی ئێران لە 21ی حوزەیرانی 1981، بانگهێشتکراو پاش لێپرسینەوە لە سەرۆککۆماری دوورخرایەوە، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1980 بە کۆکردنەوەی 75% دەنگی خەڵکی ئێران بەیەکەم سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرابوو.

ئەبولحەسەنی بەنی سەدر یەکەم سەرۆککۆماری ئێران ماوەی دەسەڵات 17 تشیرینی دووەم 1979  – 10 شوبات 1980
ئەبولحەسەنی بەنی سەدر یەکەم سەرۆککۆماری ئێران ماوەی دەسەڵات 17 تشیرینی دووەم 1979 – 10 شوبات 1980

دووەم هەڵبژاردنی پێشوەختەش دوای تەقینەوەکەی نێو نووسینگەی محەممەد ڕەجایی دووەم سەرۆکی کۆماری ئێران بوو لە ئابی 1981 کە بەهۆیەوە تیرۆرکرا. ڕەجایی لە هەڵبژاردنی 21ی تەممووزی 1981، بە کۆکردنەوەی دەنگی زۆرینە %90 بە دووەم سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمجارە کە دەبێتە سێیەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماری ئێران بەهۆی گیان سپاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار بوو لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی لە سنووری پارێزگای تەورێز.

محەممەد ڕەجایی دووەمین سەرۆککۆماری ئێران ماوەی دەسەڵات 2 تاوەکوو 30ی ئابی 1981
محەممەد ڕەجایی دووەمین سەرۆککۆماری ئێران ماوەی دەسەڵات 2 تاوەکوو 30ی ئابی 1981

کاندیدانی ئەم هەڵبژاردنە لە بانگەشەکانیاندا کۆمەڵێک بەڵێنیان بۆ نەهێشتنی سزا نێودەوڵەتییەکان، ڕاگرتنی هەڵاوسان، ڕێكخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، چاککردنی دۆخی ئینتەرنێت و مافی ئافرەتانیان بە خەڵک داوە.

ژمارەی دەنگدەران و دابەشبوونی ناوەندەکانی دەنگدان

لەبارەی ژمارەی دەنگدەرانەوە، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەمجارە زیاتر لە 61 ملیۆن کەس مافی بەشداری کردنیان هەیە کە هەمان ژمارەیەک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران تۆمارکراوە.

ناوەندەکانی دەنگدانی ناوخۆ

محەممەد ئیسلامی گوتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ناوخۆی ئێران 24 هەزار و 522 سدووقی دەنگدان لە ناوەندی شارەکان و 24 هەزار و 118 سندووقی دیکە لە گوندەکان دانراون کە بەسەر 43 هەزار و 425 ناوەندی جێگیری وەرگرتنی دەنگ دانراوە لەگەڵ 15 هەزار و 215 ناوەندی گەڕۆک دابەش بوون.

دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا

عەلیڕەزا مەحموودی بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاندووە، 340 سندووق بۆ دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات تەرخانکراوە، لەوانە 23 سندووق لە شەش پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

هەروەها بەگوتەی محەممەد ئیسلامی لە دەرەوەی ئێراندا لە 100 وڵات پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت و 340 بۆ دەنگدانی دەرەوەی وڵات کراوەتەوە لە نێویاند لە 17 ویلایەتی ئەمەریکا 30 ناوەندی دەنگدان بۆ بەشداربوونی ئێرانییەکانی ئەمەریکا هەن کە ڕۆژی هەینی هاوکات لەگەڵ خەڵکی ئێران دەتوانن دەنگ بدەن.

ناوەندەکانیش بەسەر واشنتن، مێریلاند، ئەریزۆنا، کالیفۆرنیا، ماساچووست، فلۆریدا، جۆرجیا، ئەلینویز، مەشیگان، مینه سووتا، میسووری، ئۆهایو، کارۆلینای باکوور، پەنسلڤانیا، ئوکلاهۆما، ئۆرگان، تێکساس، ڤێرجینیا، وێسکانسین و نێبراسکا دابەشکراون.

هەروەها کەنەدا تاکە وڵات بوو کە حکوومەتەکەی داواکاری حکوومەتی ئێرانی ڕەتیکردەوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نێوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتەکە بەڕێوەبچێت.

یەکلایی کردنەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران

ڕۆژی 9ـی حوزەیرانی 2024، لە کۆی نزیکەی 80 کەسایەتی کە بۆ کاندیدبوون و کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی ئێران خۆیان ناونووسکردبوو، وەزارەتی ناوخۆی ئێران ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە لە شەش کاندید پێکهاتبوون.

شەش کاندیدە یەکلابووەکەی هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆککۆماری ئێران
شەش کاندیدە یەکلابووەکەی هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆککۆماری ئێران

کاندیدانی سەرۆککۆماری نوێی ئێران

مەسعوود پزشکیان

لەدایکبووی 1954 – مەهاباد

پسپۆریی نەشەرگەریی دڵ –  زانکۆی پزیشکیی ئێران

ئەرکی ئێستا:

ئەندامی پێنج خولی پەرلەمان 2008 تاوەکوو ئێستا

ئەرکەکانی پێشوو:

وەزیری تەندروستی لە کابینەی محەممەد خاتەمی 2001 تا 2005

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران 2016 تا 2020

کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری 2013 – 2021

 

مستەفا پوورمحەممەدی

لە دایکبووی 1959 – قوم

خوێندنی ئایینی لە شەریعەت و یاسای ئیسلامی – قوم

ئەرکی ئێستا:

سکرتێری گشتییی کۆمەڵەی ڕۆحانییەتی خەباتکار

ئەرکەکانی پێشوو:

جێگری وەزیری ئیتلاعات 1997 تا 1999

وەزیری ناوخۆی کابینەی نۆیەم 2005 تا 2009

وەزیری دادی کابینەی یازدەهەم 2013 تا 2017

سەرۆکی زانیارییە دەرەکییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات 1990 تا 1997

 

سەعید جەلیلی

لەدایکبووی 1965 - مەشهەد

دکتۆرا له زاستە سیاسییەکان –  زانکۆی ئیمام سادق

ئەرکی ئێستا:

ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران

نوێنەری خامەنەیی لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی

ئەرکەکانی پێشوو:

سەرۆکی گرووپی دانووستانکاری ئەتۆمی 2007 تا 2013

کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری 2013 و 2021

 

عەلیڕەزا زاکانی

لەدایکبووی 1966- شاری ڕەی

دکتۆرا لە پزیشکیی ئەتۆمی

مامۆستای زانکۆی پزیشکیی تاران

ئەرکی ئێستا:

سەرۆکی شارەوانیی تاران 2021 تاوەکوو ئێستا

ئەرکەکانی پێشوو:

نوێنەری تاران لە چوار خولی پەرلەمان 2004 تا 2016 و 2020 تاوەکوو 2024

کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری 2013 و 2017

 

ئەمیرحسێن قازیزادە هاشمی

لە دایکبووی 1971 - شارۆچکەی فەریمانی پارێزگای خۆراسان

پزیشکی پسپۆری قورگ و لووت و گوێ

ئەرکی ئیستا:

جێگری سەرۆککۆماری ئێران لە کابینەی سێزدە 2021 تا ئێستا

ئەرکەکانی پێشوو:

سەرۆکی دەزگای شەهیدان و خەباتکاران لە کابینەی سێزدە

نوێنەری مەشهەد لە چوار خولی پەرلەمان 2008 تا 2024

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان 2012 تا 2024

جێگری سەرۆکی پەرلەمان 2020 تا 2021

کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری 2021

 

محەممەد باقر قالیباف

لە دایکبووی 1961 – خۆراسان

دکتۆرا لە جوگرافیای سیاسیی –  زانکۆی تاران

ئەرکی ئێستا:

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران 2020 تاوەکوو ئێستا

ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران

ئەرکەکانی پێشوو:

سەرۆکی شارەوانیی تاران 2005 تا 2017

فەرماندەی گشتیی پۆلیس و فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران

بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار 2005 و 2013 و 2017

ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2024، هەموو بانگەشەکردن و چالاکییەکی پەیوەندیدار بە رێکلام کردن بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕاگیرا، هەروەها هاووڵاتییانی ئێران و لایەنە سیاسییەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە ڕۆژی دەنگدان نابێت هیچ وێنە، پۆستەر و هێمایەکی بانگەشە لەگەڵ خۆیان ببەنە بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان.

بانگەشەی هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆککۆماری ئێران
بانگەشەی هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆککۆماری ئێران

کشانەوەی کاندیدانی بناژۆخواز

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی دەنگدان هەر یەک لە ئەمیر حسێن قازیزادە و عەلێڕەزا زاکانی لە ڕەوتی بناژۆخوازەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکە کشانەوە و مەیدانەکەیان بۆ کاندیدەکانی ڕەوتەکە چۆڵکرد.

ئێستا چوار کاندید لە کێبڕکێ بەردەوامن، مەسعود پزیشکیان تاکە کاندیدی ڕیفۆرمخوازەکانە بەرانبەر بە هەریەک لە سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قالیباف کاندیدانی بناژۆخوازەکان، هەرچی مستەفا پوورمحەممەدییە لە نێوان هەردوو ڕەوتەکە خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە درێژە بە کێبڕکێی هەڵبژاردن دەدەن.

گیان سپاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی

ئێوارەی ڕۆژی 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردن و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.

دوای ئەو ڕووداوەش، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، دوای گیان لەدەستدانی ڕەئیسی، محەمەد موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، ئیدارەی دەسەڵاتی جێبەجێکاری وڵات دەگرێتە ئەستۆ.

ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران
کۆچکردوو ئیبراهیم ڕەئیسی سێزدەهەین سه‌رۆككۆماری ئێران ماوەی دەسەڵات 3ی ئابی 2021 تاوەکوو 19ی ئایاری 2024
Fly Erbil Advertisment