ئوسامە نوجەیفی: هه‌رێمی كوردستان دۆستێكی ئه‌مه‌كداره و په‌یوه‌ندییه‌كانمان مێژوویی و ستراتیجین

ئەمینداری گشتیی حزبی موته‌حیدوون و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق ستایشی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ پێشوازیلێكردنیان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تیی مێژوویی نێوانیان دروست بووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 27ـی حوزه‌یرانی 2024، ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی موته‌حیدوون و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر ستایشی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیلێكردنیان. گوتیشی، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تیی مێژوویی نێوانیان دروست بووه.
ئوسامە نوجەیفی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ماڵباتی بارزانی و خانه‌واده‌ی نوجێفی بۆ ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. به پێویستیشی زانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و له نێوان ماڵبات و خانه‌واده‌كان و هه‌رێمی كوردستان و نه‌ینه‌وا كه هاوسنووریه‌تی به‌هێزتر بكرێن.
نوجەیفی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، سوپاس و پێزانی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه دۆستێكی ئه‌مه‌كدار و ڕاستگۆیه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ندیی ستراتیجیین.
ئەمینداری گشتیی حزبی موته‌حیدوون و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق گوتیشی، په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی و نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی ده‌بێته هۆی هێنائارای عێراقێكی دیموكرات و سه‌قامگیر و یاسا و ده‌ستوور تێیدا سه‌روه‌ر ده‌بێت و هاووڵاتی مافی پارێزراو ده‌بێت.
ئوسامە نوجەیفی سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، عێراق له دۆخێكی ناجێگیردایه و پێویسته كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌خاسمه كه یاسا و ده‌ستوور تا ئێسته وه‌ك خۆیان ته‌واو نه‌كراون و هه‌ندێك له مادده‌كانی ده‌ستوور پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌كانی عێراقیش جۆرێك له ناڕوونی و ده‌ستوه‌ردان تێدایه، كه ئه‌مانه قبووڵنه‌كراون و پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه له لایه‌ن سه‌ركرده حه‌كیمه‌كانی عێراق كه قووڵایی تێفكرین و ئه‌زموون و دڵسۆزییان هه‌یه.