مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و نوێنەری گوندەکانی دەڤەری بارزان کۆبووەوە

K24 – هەولێر:
مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕیش سپی، کەسایەتی و نوێنەری گوندەکانی دەڤەری بارزان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و سێکتەرەکانی تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە، ژینگەپارێزی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان دەکات.
ڕۆژی (27ـی حوزەیرانی 2024) لە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، مەلا مستەفا بارزانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی، حزبی و کۆمەڵایەتی ناوچەکە، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕیش سپی، کەسایەتی و نوێنەری گوندەکانی دەڤەری بارزان ئەنجامدا.
ڕاگەیاندنی نووسینگەکەی بڵاویکردووەتەوە: لە کۆبوونەوەکەدا مەلا مستەفا بارزانی تیشکی خستە سەر چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە ژیان و کاروباری هاووڵاتییان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەروەها سێکتەرەکانی دیکەی وەک تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە، ژینگەپارێزی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
ئامادەبووان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر بەدواداچوونی بەردەوامی مەلا مستەفا بارزانی بۆ کێشە و کاروباری هاووڵاتییان و ئەو ئەرکەی کە بۆ خزمەت و بەرژەوەندی خەڵک دەکێشێت.






