چنار سەعد: پارتی هاوشێوه‌ی مۆدێلی حزبه سیاسییه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان هه‌نگاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نێت

بەرپرسی مەکتەبی دیراساتی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی به باشی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده كردووه، ده‌شڵێت، پارتی وه‌ك پارتێكی گه‌وره و دیموكرات هاوكات له‌گه‌ڵ مۆدێلی نوێی سیاسیی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنفرانس ده‌به‌ستێت و بوێری هه‌موو پێشهات و قۆناغه‌كان ده‌كات.
چنار سەعد عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەکتەبی دیراساتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی بەشداریی لە بەرنامەی (ئێكس) كه له لایه‌ن كۆڤان عزه‌ت له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، گوتی، كۆنفرانس بابه‌تێكی ئاساییه له دوای هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی چه‌ندان بارودۆخی ئه‌منی، سیاسیی، ئابووریی و ته‌ندروستیی پارتی له‌دوای كۆنگره‌ی 13 تاوه‌كوو كۆنگره‌ی 14 هیچ كۆنفرانسێكی نه‌به‌ستووه و ئێسته‌یش پێویستی به ئاماده‌كاریی و خۆنوێكردنه‌وه هه‌یه و له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی كۆنگره‌ی 14ـدا كۆنفرانس ده‌كات.
چنار سەعد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی وه‌ك پارتێكی گه‌وره و دیموكرات هاوكات له‌گه‌ڵ مۆدێلی نوێی سیاسیی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنفرانس ده‌به‌ستێت، كه ئه‌م مۆدێله له ئه‌مه‌ریكایش له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ پیاده ده‌كرێت.
بەرپرسی مەکتەبی دیراساتی پارتی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئه‌زموونه واته به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ناوخۆیی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بوێری پارتی دیموكراتی كوردستان نیشان ده‌دات له ئاست پرسێكی هه‌ستیاری وه‌ك هه‌ڵبژاردن و نیشانده‌ری ئه‌وپه‌ڕی متمانه‌بوونه به خود.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پارتی خودانی ئه‌زموونێكی باڵا و نموونه‌ییه له به‌یه‌كه‌وه‌گونجانی نێوان نه‌وه‌كان و ڕه‌گه‌زه‌كان، واته توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه تێكه‌ڵه‌یه‌كی دروست و به‌رهه‌مدار بكات له نێوان نه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان و چینی خوێنده‌وارانی ناو حزب و ئه‌وانه‌یشی ئاستی خوێندنیان به‌رز نییه، هاوكات له پاڵ مامه‌ڵه‌كردنێكی واقیعی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ. له لایه‌كی دیكه بڕوای به گۆڕانكاری دیراسه‌كراو هه‌یه و به نه‌رمی گۆڕانكارییه‌كان ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌م پارته.
بەرپرسی مەکتەبی دیراساتی پارتی سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، پارتی به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌ته‌ی دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دواتر له دوای پێكهێنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ، به‌رده‌وام به‌رگریی له پێكهاته‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسیی بكه‌ن به قه‌باره‌ی پێویستی خۆیان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێداگری كرد له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدراڵی بۆ به‌شداریی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان كرابوو.
چنار سه‌عد ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، پارتی به باشی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده كردووه و فۆكه‌س ده‌خاته سه‌ر ئه‌نجامه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پشت به جه‌ماوه‌ره به‌رفره‌وانه‌كه‌ی له هه‌موو چینوتوێژ و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوچه جوگرافییه‌كانی كوردستان ده‌به‌ستێت.