پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ستی پێ كرد، پرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕێوه ده‌چێت و بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌رانی ئێرانی‌دا كراونه‌ته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ستی پێ كرد، له‌م باره‌وه هۆشمه‌د سادق، په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بنكه‌ی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی ئێران به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان زانراو نییه، به‌ڵام مه‌رجی به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه ده‌بێت ده‌نگده‌ر هاووڵاتیی ئێرانی بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 18 ساڵ و پاسپۆرت یاخود ناسنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئێرانی هه‌بێت.
هۆشمه‌د سادق زۆربه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ولێر گه‌ڕۆكن، به‌ڵكوو ته‌نیا یه‌ك بنكه‌ی جێگیر له‌ناو كونسوڵخانه‌ی ئێران جێگیر كراوه و له كاتژمێر 8ـی به‌یانی تاوه‌كوو 8ـی ئێواره به ڕووی ده‌نگده‌راندا كراوه ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد پرۆسه‌كه به هێمنی و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای كاتژمێر 10ـی سه‌رله‌بانییه‌وه هاووڵاتییان زیاتر به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
هاوكات ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی گوتی، سندووقی ده‌نگدان له كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی دانراوه و هاووڵاتییانی ئێرانی كه ژماره‌یان 500 بۆ 600 كه‌س ده‌بێت به‌شداریی له پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ئارام به‌ختیار هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌شتیاره ئێرانییه‌كان كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووا سه‌ردانی سنووره‌كانی سلێمانییان كردووه، ده‌توانن به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی به‌شداریی له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی كوردستان24 گوتیشی، هاووڵاتییانی ئێران ده‌توانن له هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك و كه‌لاریش به‌شداری ده‌نگدانه‌كه بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سندووقی گه‌ڕۆك دانراوه.
پێشتر عەلیڕەزا مەحموودی، بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند، 340 سندووق بۆ دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات تەرخانکراوە، لەوانە 23 سندووق لە شەش پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به باشی به‌ڕێوه بچێت.