محه‌ممه‌د مه‌حموودیان: ئه‌گه‌ر پێویست بكات كاتی ده‌نگدان له سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران درێژ ده‌كه‌ینه‌وه

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ستی پێ كرد، پرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕێوه ده‌چێت و بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌راندا كراونه‌ته‌وه؛ هاوكات كونسوڵی ئێران له سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات،
ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، محه‌ممه‌د مه‌حموودیان، كونسوڵی ئێران له سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی له سلێمانی له كاتژمێر 8ـی به‌یانییه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
محه‌ممه‌د مه‌حموودیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌نگده‌رانی ئێرانی جگه له سلێمانی، له هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك و كه‌لاریش ده‌توانن له ڕێگه‌ی سندووقه گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه ده‌نگ بده‌ن.
كونسوڵی ئێران له سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد، له هه‌موو عێراق 23 ناوه‌ندیی ده‌نگدانی گه‌ڕۆك و جێگیر پێشوازی له ده‌نگده‌رانی ئێرانی ده‌كه‌ن.
محه‌ممه‌د مه‌حموودیان گوتیشی، پرۆسه‌كه تاوه‌كوو كاتژمێر 6ـی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات كاته‌كه درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی، پێشبینی ده‌كرێت 500 بۆ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. گوتیشی، ساڵانه ژماره‌كه ده‌گۆڕدرێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سندووقێكی گه‌ڕۆك ده‌به‌نه زیندانه‌كانی سلێمانی بۆ ئه‌و ئێرانییه زیندانانه‌ی له سنووره‌كه زیندانن.
ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ستی پێ كرد.
له‌م باره‌وه ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئێرانییه‌كان سه‌رۆكێكی نوێی خۆیان له شوێنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆكه كۆچكردووه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
نزیكه‌ی 61 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران هه‌یه. محەممەد ئیسلامیی، گوتەبێژی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ناوخۆی ئێران 24 هەزار و 522 سدووقی دەنگدان لە ناوەندی شارەکان و 24 هەزار و 118 سندووقی دیکە لە گوندەکان دانراون کە بەسەر 43 هەزار و 425 ناوەندی جێگیری وەرگرتنی دەنگ دانراوە لەگەڵ 15 هەزار و 215 ناوەندی گەڕۆک دابەش بوون.
عەلیڕەزا مەحموودی، بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاندووە، 340 سندووق بۆ دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات تەرخانکراوە، لەوانە 23 سندووق لە شەش پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به باشی به‌ڕێوه بچێت.