لە غەززە نزیکەی دوو ملیۆن کەس لەژێر خێمەدا دەژین
هەماهەنگیکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی مرۆیی و بنیاتنانەوەی غەززە ڕایگەیاند، نزیکەی یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس لە غەززە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و لەم دۆخە خراپەدا لەناو خێمەدا دەژین.
سیگرید کاگ، هەماهەنگیکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی مرۆیی و بنیاتنانەوەی غەززە ڕاشیگەیاند، هیوادارن بەزووی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەغەززە بێتەکایەوە، چونکە قوربانی سەرەکی شەڕ خەڵکی سڤیلن.
هەماهەنگیکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی مرۆیی و بنیاتنانەوەی غەززە دەڵێت، "خەڵکی غەززە دۆخیان زۆر قورسە، بەڵام هێزە ئیسرائیلییەکانیش ئەوانەی کەسوکاریان بارمتەن ئەوانیش دۆخیان سەختە".
سیگرید کاگ، ئاماژەی بەوەش دا، نزیکەی یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس لە غەززە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و بوونەتە ئاوارە لە خێمەکاندا. گوومانی تێدانییە هاوکاریکردنی ئەمەریکا بۆ سەرخستنی کارەکانمان و گەیاندنی هاوکاریییەکان بۆ غەززە زۆر گرنگە. دەشڵێت، "ئەمە ئەرکی ئێمەیە گرنگی بە دۆخی خراپی مرۆیی لە غەززە بدەین، هیودارین بەم زوانە ڕێککەوتنی ئاگربەست بێتەکایەوە".
لە بەرەبەیانی 7ـی ئۆکتۆبەردا بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاوی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد، کە ناوی لێنا "زریانی ئەقسا" و 1200 کەسیان کوشت و 240 کەسیشیان گرت، دواتر 100 کەسیان وەک بەشێک لە ڕێککەوتن ئازاد کران، لەکاتێکدا ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەرغەززە شەڕێکی وێرانکەر کردە سەر کەرتی غەززە، کوژرانی زیاتر لە 37 هەزار فەڵەستینی کە زۆرینەیان منداڵ و ژن بوون و زیاتر لە 86 هەزار کەسی بریندار بوون، هەروەها کەرتی غەززەی بە فراوانی وێران کرد و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان بۆ خەڵک کرد ، کە بووەتە هۆی برسێتی لە باکووری کەرتی غەززە کە ڕەنگە بەرەو باشووری غەززە تەشەنە بکات کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300هەزار فەڵەستینی لێی دەژی، بەپێی هۆشدارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.