شاكر حوسێن: هه‌ماهه‌نگین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ستی پێ كرد، هاوكات به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ماهه‌نگیی پێویستیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، شاكر حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌ماهه‌نگیی پێویستیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌تایبه‌ت دابینكردنی سه‌قامگیریی و لایه‌نی ئه‌منی بۆ سندووقی جێگیر و گه‌ڕۆك.
شاكر حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ماهه‌نگی ته‌ندروستیش كراوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی كه پێویست بكات و تیمه ته‌ندروستییه‌كان له ئاماده‌باشیدان.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ده‌خوازن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشكه‌وتوو تر بن.
ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ستی پێ كرد.
له‌م باره‌وه ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئێرانییه‌كان سه‌رۆكێكی نوێی خۆیان له شوێنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆكه كۆچكردووهكهیان هه‌ڵده‌بژێرن.
نزیكه‌ی 61 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران هه‌یه. محەممەد ئیسلامیی، گوتەبێژی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ناوخۆی ئێران 24 هەزار و 522 سدووقی دەنگدان لە ناوەندی شارەکان و 24 هەزار و 118 سندووقی دیکە لە گوندەکان دانراون کە بەسەر 43 هەزار و 425 ناوەندی جێگیری وەرگرتنی دەنگ دانراوە لەگەڵ 15 هەزار و 215 ناوەندی گەڕۆک دابەش بوون.
عەلیڕەزا مەحموودی بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاندووە، 340 سندووق بۆ دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات تەرخانکراوە، لەوانە 23 سندووق لە شەش پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به باشی به‌ڕێوه بچێت.