بایدن و تره‌مپ له یه‌كه‌م دیبه‌یتی نێوانیاندا چه‌ندان هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كدی
هه‌ر یه‌ك له بایدن و تره‌مپ له یه‌كه‌م دیبه‌یتی ڕاسته‌وخۆی نێوانیاندا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هێرشی توندیان كرده سه‌ر یه‌ك، ئه‌مه پێشبینیكراو بوو، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نه‌كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، هه‌ر یه‌ك له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدای كۆمارییه‌كان بۆ هه‌مان پۆست له یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دیبه‌یتی ڕاسته‌وخۆی نێوانیان چه‌ندان جار سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كدی.
پرسه‌كانی كۆچبه‌ران، له‌باربردنی منداڵ، ئابووریی، جه‌نگی ئۆكرانیا و ڕووسیا، جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس دیارترین ئه‌و پرسانه بوون بایدن و تره‌مپ له دیبه‌یته‌كه‌دا پێی ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه.
بایدن له نیو كاتژمێری یه‌كه‌مدا هه‌ندێك جار تووشی دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوون و شپرزه‌یی ده‌بوو، زیاتر له جارێكیش قسه‌ی بۆ نه‌هات! له‌و كاته‌ی تره‌مپ هێرش له دوای هێرشی ده‌كرده سه‌ر و چه‌ندان زانیاریی نادروستی ڕووبه‌ڕوو ده‌كرده‌وه، بۆ نموونه "دیموكراته‌كان پشتوانی له شه‌پۆلی كۆچبه‌ران و كوشتنی منداڵان (له‌باربردنی منداڵان) ده‌كه‌ن."
بایدنی ته‌مه‌ن 81 ساڵ و تره‌مپی ته‌مه‌ن 78 ساڵ لە ژێر فشاردان بۆ ئەوەی نیشان بدەن دەتوانن مامەڵە لەگەڵ پرسگەلێکی جۆراوجۆردا بکەن و خۆیان لە هەر چەواشەکارییەک لە گفتوگۆکەدا بەدوور بگرن، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدەن خاڵی دەستپێک بدۆزنەوە و لە کێبڕکێی نێوانیاندا پێشڕەوی بکەن، نه‌خاسمه كه ڕاپرسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگی هه‌ردووكیان له یه‌كدی نزیكه.