عه‌بدوڵڵا سه‌عید: گه‌شتیاریی پزیشكیی جۆرێكه له پیشه‌سازیی و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگیی داهاته
ژماره‌ی گه‌شتیارانی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه؛ هاوكات ڕاوێژكارێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌شتیارانی عێراقی بۆ بابه‌ته پزیشكییه‌كان كاره‌كانیان له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌بدوڵڵا سه‌عید، ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گه‌شتیاریی پزیشكی كه گه‌شتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه‌یه، یه‌كه‌میان جۆریی خزمه‌تگوزارییه‌كانه كه پێشكه‌شی ده‌كرێت، دووه‌میش به‌هۆی نرخه‌وه‌یه كه ئه‌مه له ڕووی ئابوورییه‌وه بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك گرنگه.
عه‌بدوڵڵا سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رباری ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده، هاوكات سه‌قامگیریی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته هۆكاریكی سه‌ره‌كی بۆ گه‌شتیاریی به‌گشتیی و گه‌شتیاریی پزیشكی.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، گه‌شتیارانی عێراقی بۆ بابه‌ته پزیشكییه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و كاره‌كانیان له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، بابه‌تی گه‌شتیاریی پزیشكی جۆرێكه له پیشه‌سازیی و بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی داهات.