زیره‌ك به‌یه ئیلیا: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی بنكه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكار و یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانیان و داشكانی باجه‌كانی سه‌ر میوانخانه و چێشخانه‌كان؛ ده‌شڵێت، دۆخی گه‌شتیاریی له هه‌رێمی كوردستان له پێشكه‌وتندایه.
هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، زیره‌ك به‌یه ئیلیا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دۆخی گه‌شتیاریی له هه‌رێمی كوردستان له پێشكه‌وتندایه و دۆخی میوانخانه و چێشخانه‌كانیش باشه و گله‌ییان نییه.
زیره‌ك به‌یه ئیلیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیده‌ره بۆ داشكانی نرخی كاره‌با بۆ بنه‌كه گه‌شتیارییه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردووه كێشه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كان چاره بكرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا به‌ڵێنیان پێ دراوه كه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كێشه‌ی كاره‌بایشیان بۆ چاره بكرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا بمێننه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌ولێر گوتیشی، هه‌ندێك له كۆمپانیاكان مۆڵه‌تیان نییه، بۆیه هه‌ندێك جار گرفت بۆ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن نه‌خاسمه له دابینكردنی هۆتێل و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.