ڕەزا غوربی: ڕەنگە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئێران بچێتە گەڕی دووەم

K24 – هەولێر:
شرۆڤەكارێکی سیاسی، دەڵێت: ڕبەربژێرەکان جیاوازییەکی زۆر لە نێوان دەنگەکانیاندا نییە، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئێران ڕەنگە بچێتە گەڕی دووەم چونکە پێم وانییە هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان بتوانێت لە گەڕی یەکەم 50+1 دەنگەکان بۆخۆی مسۆگەر بکات.
ڕەزا غوربی، شرۆڤەكاری سیاسی، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا، گوتی: ئەم هەڵبژاردنە 14ـەمین هەڵبژاردنی خولی سەرۆککۆماری ئێرانە، کەشی ناوخۆی ئێران لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کەشێکی هەڵبژادنی بووە و لایەنە سیاسییەکان خۆیان دەرخست و بەربژێرەکان دەرکەوتن.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە دەڵت: ڕکابەرەکان جیاوازییەکی زۆر لەنێوان دەنگەکانیاندا نییە، بەڵام ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەربژێری ریفۆرمخوازەکان مەسعود پزیشکیان لە پێش بەرژێرەکانی دیکەوەیە.
ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئێران ڕەنگە بچێتە گەڕی دووەم چونکە پێم وانییە هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان بتوانێت لە گەڕی یەکەم 50+1 دەنگەکان بۆخۆی مسۆگەر بکات، ڕێژەی بەشداری خەڵکیش لە هەڵبژاردنەکە کەمە.
لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتان، ڕەزا غوربی، گوتی: ڕیفۆرمخوازەکان دەیانەوێت پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەتی رۆژئاوا و ئەمەریکا ئاساییی ببێتەوە، بەڵام بناژۆخوازەکان باس لەوە دەکەن کە ڕابردووی حکوومەتی هەشت ساڵەی ڕۆحانی لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەمەریکا و رۆژئاوا ئەزموونێکی باش نەبووە.
ڕۆژی ههینی 28ـی حوزهیرانی 2024، پرۆسهی دهنگدان له ئێران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری نوێی ئهو وڵاته له ناوخۆ و دهرهوه دهستی پێ كرد.
لهم بارهوه ئهحمهد وهحیدی، وهزیری ناوخۆی ئێران به كهناڵی تهلهفزیۆنی فهرمی حكوومهتی وڵاتهكهی ڕایگهیاند، ئێرانییهكان سهرۆكێكی نوێی خۆیان له شوێنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سهرۆكه كۆچكردووهكهیان ههڵدهبژێرن.
نزیكهی 61 ملیۆن دهنگدهر مافی دهنگدانیان له ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری ئێران ههیه. محەممەد ئیسلامیی، گوتەبێژی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ناوخۆی ئێران 24 هەزار و 522 سدووقی دەنگدان لە ناوەندی شارەکان و 24 هەزار و 118 سندووقی دیکە لە گوندەکان دانراون کە بەسەر 43 هەزار و 425 ناوەندی جێگیری وەرگرتنی دەنگ دانراوە لەگەڵ 15 هەزار و 215 ناوەندی گەڕۆک دابەش بوون.
عەلیڕەزا مەحموودی بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاندووە، 340 سندووق بۆ دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات تەرخانکراوە، لەوانە 23 سندووق لە شەش پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت.