وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوونی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوونی حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوونی لەر سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد: تووشبووەکە پیشەی قەسابە و ئێستا چارەسەری وەردەگرێت.
ڕۆژی هەینی (28ـی حوزەیرانی 2024) سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گەنجێکی تەمەن (18) ساڵ کە خەڵکی شاری ڕانیەیە و پیشەی قەسابە، تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە
سەرکار سوورچی ئاماژەی بەوەکردووە: تووشبووەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لە پارێزگای سلێمانی خەوێندراوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە .
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ئەمە پێنجەمین حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان، کە دوو حاڵەتیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و سێ حاڵەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.