هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی: پشتیوانیی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین

پێشمەرگە
پێشمەرگە

K24 – هەولێر:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی  ڕایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە تەرخان کردووە.

هەینی (28ـی حوزەیرانی 2024) هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە دژی داعش ئاشکرای کرد، بەپێی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن کە لە 2016ـەوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە و بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت، هاوپەیمانییەکە زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بۆ پڕچەککردن، مەشقپێکردن، هاوکاری لۆجستی و دارایی بۆ پێشمەرگە تەرخانکردووە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جەخت لە پشتیوانیی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە و کە لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەوە کار بۆ بە دامەزاراوەییکردن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەدات.

رۆژی (9ـی ئاداری 2024) شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دڵناییانداوە لە بەردەوامی ناردنی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە، هاوکات دەستخۆشیان لە هەنگاوەکان کرد بە ئامانجی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و، دوا کاتیش بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان مانگی 9ـی ساڵی 2026 دیاریکراوە.

باسی لەوەش کرد، ئەمەریکا پشتیوانی لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکات و هانی عێراقیش دەدات کێشەکانی لەگەڵ ئەو هەرێمە بە ئاشتییانە چارە بکات.

Fly Erbil Advertisment