تۆم حەرب: دیبەیتەکە لاوازیی بایدنی دەرخست
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموكراسی دەڵێت: دۆناڵ ترەمپ توانای سەرۆکایەتیی ئەمەریکای هەیە و کەسێکی کارێزمایە، دیبەیتەکەش لاوازیی بایدنی دەرخست.
تۆم حەرب، بەڕێوەبەری هاوپەیمانیی ئەمەریكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموكراسی، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24ـدا، گوتی: ئەوەی شەوی ڕابردوو دیبەیتەکە دەریخست کە دۆخی هزری جۆ بایدن تەواو نییە و ناتوانێت کارەکان و پەیامی خۆی بۆ خەڵکی ئەمەریکا بەجێ بگەیەنێت، سەرنجی نەمابوو، ئەمەریکا پێویستی بە سەرۆکێکی بەهێزە.
بەڕێوەبەری هاوپەیمانیی ئەمەریكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموكراسی، ئاماژەی بەوە دا، دیبەیتەکە لاوازی بایدنی دەرخست و ئەوەی نیشانی هەموو جیهاندا کە بایدن ناتوانێت بۆ چوار ساڵی دیکە سەرۆکی ئەمەریکا بێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ کارێزما بوو زۆر بە باشی قسەی دەکرد، ئەو توانای هەیە دانوستان بکات لەسەر ستەیجی جیهانیی لەگەڵ سەرکردە جیهانییەکان لەبری خەڵکی ئەمەریکا.
ناوبراو دەڵێت: بایدن هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسانە لە ئەمەریکا، دوێنی بایدن زمانێکی زبری بەرانبەر ترەمپ بەکار هێنا، بەڵام ترەمپ بەو شێوەیەی ئەو وەڵامی نەداوە.
هاوکات گوتیشی: ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە سەردەمی بایدن هاتوونەتە ئەمەریکا فشاریان دروست کردووە لەسەر نەخۆشخانە و قوتابخانەکان، هەروەها بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی رۆژانەی گەلی ئەمەریکا، هەموو ئەمانە وا دەکات گەلی ئەمەریکا بۆ جارێکی دیکە متمانە بە ترەمپ ببەخشنەوە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ـی حوزه‌یرانی 2024)، هه‌ر یه‌ك له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدای كۆمارییه‌كان بۆ هه‌مان پۆست له یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دیبه‌یتی ڕاسته‌وخۆی نێوانیان چه‌ندان جار سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كدی.
پرسه‌كانی كۆچبه‌ران، له‌باربردنی منداڵ، ئابووریی، جه‌نگی ئۆكرانیا و ڕووسیا، جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس دیارترین ئه‌و پرسانه بوون بایدن و تره‌مپ له دیبه‌یته‌كه‌دا پێی ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه.
بایدن له نیو كاتژمێری یه‌كه‌مدا هه‌ندێك جار تووشی دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوون و شپرزه‌یی ده‌بوو، زیاتر له جارێكیش قسه‌ی بۆ نه‌هات! له‌و كاته‌ی تره‌مپ هێرش له دوای هێرشی ده‌كرده سه‌ر و چه‌ندان زانیاریی نادروستی ڕووبه‌ڕوو ده‌كرده‌وه، بۆ نموونه "دیموكراته‌كان پشتوانی له شه‌پۆلی كۆچبه‌ران و كوشتنی منداڵان (له‌باربردنی منداڵان) ده‌كه‌ن."
بایدنی ته‌مه‌ن 81 ساڵ و تره‌مپی ته‌مه‌ن 78 ساڵ لە ژێر فشاردان بۆ ئەوەی نیشان بدەن دەتوانن مامەڵە لەگەڵ پرسگەلێکی جۆراوجۆردا بکەن و خۆیان لە هەر چەواشەکارییەک لە گفتوگۆکەدا بەدوور بگرن، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدەن خاڵی دەستپێک بدۆزنەوە و لە کێبڕکێی نێوانیاندا پێشڕەوی بکەن، نه‌خاسمه كه ڕاپرسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگی هه‌ردووكیان له یه‌كدی نزیكه.