ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییانی شارەدێی دارەتوو

سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەرەتوو هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کاردانەوەیان نەبێت بەرامبەر ئەو درۆنەی ئەمڕۆ بە مەبەستی ڕووپێویی ئاسمانی ئەو شارەدێیە دەخولێتەوە.
شەممە، 29ـی حوزەیرانی 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییانی شارەدێی دارەتوو دەکات هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر ئەو درۆنەی لە ئاسمانی گوندی باغەمرە شەهابەوە دەخولێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، درۆنەکە بەفەرمی مۆڵەتی فڕینی لەلایەنی دەزگای ئەمنی وەرگرتووە، تەنها بۆ مەبەستی ڕووپێوی کردن بەکاردەهێنرێت، بەپێچەوانەوە بەرامبەر هەر سەرپێچی کارێک کاردانەوەی یاسایی دەگیرێتە بەر.
لای خۆیەوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی خەلیفانیش ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕووپێوکاری بۆ سنوری شارەوانییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی سۆران، لێجنەی ڕووپێوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی لەگەڵ تیمێکی شارەزا بە پێشکەوتووترین ئامێری ڕووپێوکردن لە جۆری (درۆن و GPS) هەڵسان بە ڕووپێوکردنی تەواوی سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی خەلیفان، بەمەبەستی درووستکردنی نەخشەی بنەڕەتی و کەرتی، هەروەها بوودجەکەی دابین کراوە لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.