چواردەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران چووە گەڕی دووەم
پزشکیان و جەلیلی زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە و لە گەڕی دووەمدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
.jpg)
دەزگای هەڵبژاردنەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بۆ چواردەمین خولی سەرۆککۆماری کە چوار کاندیدی کێبڕکێیان بوو، بەهۆی تێنەپەڕاندنی ڕێژەی 51% ی دەنگەکان، پرۆسەکە چووە گەڕی دووەم لە هەفتە داهاتوودا 5ی تەممووزی 2024، مەسعوود پزیشکیان کاندیدای چاکسازیخوازەکان و سەعید جەلیلی کاندیدای نەریتخوازەکان کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی زۆرترین دەنگ و پۆستی سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان دەکەن.
محسن ئیسلامی، گوتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە جیاکردنەوەی دەنگی 58 هەزار و 640 بنکە لە 482 شار کراوە کە 24 ملیۆن 535 هەزار و 185 کەس دەنگیان داوە لە نێوان چوار کاندیدەکە مەسعوود پزیشکیان کە کاندیدی ڕیفۆرمخوازەکانە، پێشەنگە، بەڵام نەیتوانیوە بەربەستی یاسایی 50+1% کۆی دەنگەکان بە دەست بێنێت هەربۆیە پرۆسەکە چووە گەڕی دووەم و هەردوو کاندید پزیشکیان و جەلیکی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری ئێران دەکەن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی خەبەر ئۆنلاین لە کۆی زیاتر لە 61 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ ئەم هەڵبژاردنە، نزیکەی 42 ملیۆن کەس دەنگیان داوە.
دوا ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەم شێوەیە:
مەسعوود پزیشکیان %42
10 ملیۆن و 415 و 991 دەنگ
سەعید جەلیلی %39
9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگ
محەممەدباقری قالیباف %14
3 ملیۆن و 383 هەزار و 340 دەنگ
مستەفا پوورمحەممەدی %1
206 هەزار و 397 دەنگ