ماڵدیڤ.. وه‌زیرێكی ئافره‌ت جادوو له سه‌رۆكی وڵات ده‌كات

ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن وه‌زیرێكی حكوومه‌تی ماڵدیڤ له‌گه‌ڵ دوو هاوكاریی دیكه‌ی جادوویان له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردووه و به‌و تۆمه‌ته‌وه ده‌ستگیر كراون.
ڕۆژی شه‌ممه 29ـی حوزه‌یرانی 2024، ڕاپۆرتە مێدیاییەکان لە ماڵدیڤ بڵاویان كرده‌وه، فاتیمە شەمناز، وەزیری دەوڵەت بۆ ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا و وزەی ماڵدیڤ له‌گه‌ڵ دوو برای كه هاوكارییان كردووه، "جادووی ڕه‌ش"ـی له محه‌ممه‌د مویوزو، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردووه.
مێدیای ماڵدیڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕۆژی 23ـی ئه‌م مانگه فاتیمه شه‌مناز و دوو براكه‌ی ده‌ستگیر كراون، ڕوونیشی كرده‌وه پۆلیس لێکۆڵینەوە لە دۆسیەكه ده‌كات و دواتر دادگه بڕیار ده‌دات.
هاوكات پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ناوخۆیی "سەن"ـی ماڵدیڤی، فاتیمە شەمناز لە لیستی به‌رپرسانی سیاسیی لە ماڵپه‌ڕی وەزارەتی ژینگەوە بۆ لیستی به‌رپرسانی پێشووی سیاسیی گواستراوەتەوە.
حکوومەتی ماڵدیڤ تا ئێسته بە فەرمی لەم بارەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووتەوە. هاوكات پۆلیس گوتوویه‌تی، فاتیمه جادووه‌كه‌ی له نزیك مویوزو شاردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی بووه له‌م ڕێگه‌یه‌وه خۆی لای مویوزو خۆشه‌ویستتر بكات و زیاتر لێی نزیك ببێته‌وه و پۆستی باڵاتر به ده‌ست بهێنێت
شەمناز پێشتر وەک ئەندامی ئەنجوومەنی "مالێ"ـی لە سەردەمی سەرۆک محه‌ممه‌د مویوزو کاری کردووە کاتێک ناوبراو سەرۆکی شارەوانی شارەکە بووە.
دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو مویوزو بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ماڵدیڤ هەڵبژێردرا، شەمناز دەستی لە ئەنجوومەنەکە کێشایەوە و وەک وەزیری دەوڵەت دەستنیشان کرا، دواتریش بۆ وەزارەتی ژینگە گواسترایەوە.