عێراق.. بەهۆی دەستوەردانی سیاسی پرۆژەکانی وەبەرهێنان قۆرخکراون

K24 – هەولێر:
له عێراق به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و پشكپشكێنه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به‌شی زۆری پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان قۆرخكراون و به‌شی زۆری كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان یان سه‌ر به لایه‌نه‌كانن یانیش به فه‌رمان و ڕێنمایی ئه‌وان كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه، له‌ساڵانی رابردوودا سامانێكی زۆری وڵات له كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا به‌فیڕۆ بچێت و بچێته گیرفانی كۆمپانیا حزبییه‌كانه‌وه.
لەکاتێکدا پەرلەمانتارانی عێراق ڕه‌خنه له ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م کاراکردنی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 13ـی هەموارکراوی ساڵی 2016، ده‌گرن و پێیانوایه، مافیا و لێژنە ئابوورییەکانی سەر بە لایەنە سیاسییه‌كان له بۆشایی ئه‌م یاسایه‌دا، توانیویانه کۆنتڕۆڵی دۆسیه‌ی وەبەرهێنانیان لە وڵات‌دا بكه‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان بهێنن.
دۆسیەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، یه‌كێكه له‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی حكوومه‌ته‌كانی عێراق بووه‌ته‌وه، كه له‌زۆر بۆنه‌دا به‌رده‌وام دووپاتیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵكاران كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌ڕه‌شانه تاوەكوو ئێستە نه‌یتوانیوه ڕێگری له تۆڕه‌كانی گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا بكات، به‌تایبه‌تی له زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كاندا ئه‌جێندای تایبه‌تی حزبه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت و لیژنه ئابوورییه‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا به‌شدارن.
له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، مهجاشیع ته‌میمی، توێژه‌ری كاروباری سیاسی بۆچوونی وایه، زۆربەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە عێراق کۆمپانیاکانی سەر بە حزبەکانی دەسەڵاتدارن و پشك پشكێنهوه سامانی عێراقی بەفیڕۆ داوە، بۆتە هۆی ئەوەی له‌ساڵانی رابردوودا سەروەت و سامانێكی زۆری عێراق بەفیڕۆ بچێت، بۆیە لایەنەکان به‌رده‌وام كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له حكوومه‌تدا به‌شداربن تاوەكوو سوود له سه‌رچاوه‌كانی دیكه وه‌ربگرن.
ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لایەنەکان لیژنەی ئابوورییان هەیە، ئەوانیش لە ڕێگەی وەزیرەکانیان لە حکوومەت هەلی وەبەرهێنان بەدەست دەهێنن، چونکە زۆربەی گرێبەستەکانی وەبەرهێنان ملکەچی لایەنە دەسەڵاتدارەکانە، کە ئێستە کۆنتڕۆڵی کردنەوەی تەندەر و فرۆشتنیان کردووە، بۆیه هه‌ر لێژنەیه‌ك بیه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌م گه‌نده‌ڵییانه بكات، بێئهجام ده‌بێت، چوونكه هیچ بەڵگەیەک لەسەریان ناسەلمێنرێت.