تۆڕێک لە عێراق هانی دیاردەی خۆكوشتن دەدات

پارێزگای زیقار
پارێزگای زیقار

K24 – هەولێر:

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا توانیویانە ئەندامێکی سەرەکی  تۆڕەکە دەستگیر بکەن کە بووەتە هۆی خۆکوشتنی دەیان کەس لە پارێزگای زیقار.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق شێوازی چالاکی تۆڕەکە ئاشکرا دەکات و ڕوونی دەکاتەوە: لە دوای لادانی گەنجان لە دابونەریتەکان و، گۆشکردنیان بەبیری توندڕەوی و بێ هیواکردنیان، لە نێوان ئەندامانی تۆڕەکە تیروپشک دەکرێت بۆ ئەوەی  هەر جارەو یەکێکیان خۆی بکوژێت، کە ئەم دیاردەیە لەناو تۆڕەکە لەسەر ئەندامانی دیکەش بەگوێرەی تیروپشک جێبەجێ دەکرێت.

ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانیان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا توانیویانە ئەندامێکی سەرەکی  تۆڕەکە دەستگیر بکەن کە بووەتە هۆکاری خۆکوشتنی دەیان کەس لە پارێزگای زیقار، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسە بەر لە دەستگیرکردنی هەوڵی خۆکوشتنی داوە .

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گوتیشی: هەماهەنگیان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریدا کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی گومانی چالاکی قەدەغەکراویان لێ دەکرێت، یان هەوڵی بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی دەدەن.

هاوکات باسی لەوە کرد، تاوەکوو ئێستە 25 ئەندامی ئەو تۆڕەیان دەستگیر کردووە و، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردوون.

Fly Erbil Advertisment